رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌یان پاسه‌وانی دامه‌زراندووه و به‌شێكی زۆریش له‌وانه كه كه‌سوكاری خۆی و هاوسهرهكهین ده‌وام ناكه‌ن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 23ی تهمووز، سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌پرس له‌ناو په‌رله‌مانی كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاند، رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌یان پاسه‌وانی دامه‌زراندووه له كه‌سوكاری خۆی و "خه‌لیل عوسمان"ی هاوسه‌ری، به‌ڵام به‌شێكیان بندیوارن و ده‌وام ناكه‌ن.
له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان 40 پاسه‌وانی دامه‌زراوه
سه‌رچاوه‌كه دووپات ده‌كاته‌وه كه له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان 40 پاسه‌وانی دامه‌زراوه و داوای زیاتریشی كردووه.
وه‌ك سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ كرد، سه‌رۆكی په‌رله‌مان پۆسته‌كه قۆستووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وكاره و دڵنیایه كه هیچ لێپرسینه‌وه‌یه‌كی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی و لیژنه‌كانی له‌سه‌ر نییه و به ئاره‌زووی خۆی بندوار داده‌نێت.
رێواز فایه‌ق وه‌ك چاودێرانی سیاسیی ده‌ڵێ، لاوازترین سه‌رۆكی په‌رله‌مانه له مێژووی ئه‌و په‌رله‌مانه و ئێسته كه‌وتووه‌ته ژێر كاریگه‌ری و بڕیاری لاهوور جه‌نگی و هه‌رچی ئه‌و پێی بڵێ ده‌یكات، به‌بێ ئه‌وه‌ی حیساب بۆ به‌رزترین دامه‌زراوه‌ی كوردستان بكات كه په‌رله‌مانی كورستانه.