ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان داوا له حزبه‌كه‌ی ده‌كات هه‌وڵی داخستنی چه‌ند دۆسیه‌یه‌كی بۆ بده‌ن كه تێوه‌گلاوه له ده‌سدرێژی سێكسی و پلاماردانی ژنان، ئه‌و پرسه‌یش ئێسته لای سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه‌یه.
غازی كه‌ركووكی له دوای كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كرا به ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی، هه‌رچه‌نده له‌سه‌ر باڵی كه‌ركووكییه‌كان حیسابه، به‌ڵام به كه‌سێكی نزیكتر له لاهوور جه‌نگی داده‌نرێ.
له ماوه‌ی رابردوو غازی كه‌ركووكی چه‌ند دۆسیه‌یه‌كی په‌لاماردانی ژنان و ده‌سدرێژی سێكسی له‌سه‌ر بووه
به‌گوێره‌ی زانیاری سه‌رچاوه‌یه‌كی "وشه" له ماوه‌ی رابردوو غازی كه‌ركووكی چه‌ند دۆسیه‌یه‌كی په‌لاماردانی ژنان و ده‌سدرێژی سێكسی له‌سه‌ر بووه، ئێسته به‌ڵێنی داخستنی ئه‌و دۆسیانه و چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی بۆ دراوه.
روونیشی كرده‌وه كه ئه‌و پرسه دراوه به مسته‌فا چالاوی سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و ئه‌ویش له‌گه‌ڵ هاوسه‌رۆك تاوتوێی كردووه.
له‌به‌رانبه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی داوا له غازی كه‌ركووكی كراوه بێته چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی ئه‌و حزبه بۆ دژایه‌تی حكوومه‌ت و سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، بۆیه له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به ته‌واوی كه‌وتووه‌ته جنێودان به ماڵباتی بارزانی و به‌تایبه‌ت سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان.
"وشه" چه‌ند جارێك پێوه‌ندی به غازی كه‌ركووكی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتییه‌وه كرد، به‌ڵام وه‌ڵامی پێوه‌ندییه‌كه‌ی نه‌دایه‌وه.
له‌ماوه‌ی ڕابردوو به‌شێك له ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی پاداشتی ده‌رچاندنیان له كۆنگره دایه‌وه به لاهوور جه‌نگی و به بڕیار و قسه‌ی ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وتیان كردووه.
بۆ زیاتر ناسینی چه‌ند وێنه‌یه‌كی غازی كه‌ركووكی بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه...