ڕووبار ڕەشید کاکەیی یه‌كه‌مین گۆرانیی به زاراوه‌ی ماچۆ تایبه‌ت به كاكه‌ییه‌كان بە ڤیدیۆ کلیپەوە بڵاو کردەوە.
ئەمڕۆ هەینی 24ی تەمووز، ڕووبار ڕەشید کاکەیی گۆرانیبێژ، یەکەمین گۆرانیی بە زاراوەی ماچۆ تایبەت بە کاکەییەکان لە یوتیوب بڵاو کردەوە، باس لە ئەو نەهامەتی و کارەساتانە دەکات کە بەسەر کاکەییەکاندا هاتوون.
ڕووبار ڕەشید پێشتر بە "وشە"ی ڕاگەیاندبوو، ئه‌م گۆرانییه باس له كاره‌ساته‌كانی ساڵی 2003 به‌دواوه ده‌كات كه به‌سه‌ر كاكه‌ییه‌كاندا به‌رده‌وام ڕوو ده‌ده‌ن، به ده‌ستی گرووپه چه‌كدارییه‌كانی تیرۆریستی شه‌هید ده‌كرێن و عێراق له ڕووداوه‌كان بێده‌نگه و نایانپارێزێت.
یەکەمین گۆرانیی بە زاراوەی ماچۆ تایبەت بە کاکەییەکان لە یوتیوب بڵاو کرایەوە
گۆرانییه‌كه‌ی ڕووبار ڕه‌شید كاكه‌یی ئاوازی فلۆكلۆری كاكه‌ییه، تێكسته‌كه‌ی له‌لایه‌ن یاسر عادل كاكه‌یی نووسراوه، دابه‌شكردنی ده‌نگ و تۆماركردنی ئاراس ڕه‌فعه‌ته و هونه‌ر دیلۆن وه‌ك خۆبه‌خش ده‌رهێنان و وێنه‌ی كلیپه‌كه‌ی بۆ كردووه، موزكژه‌نه‌كانیش كاكه‌یین و به خۆبه‌خشی كاریان تێدا كردووه.