له ڕاگهیهندراوێكدا دهزگای ڕۆشنبیری و ڕاگهیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان وهڵامی ڕاگهیهندراوێكی مهكتهبی ڕاگهیاندنی یهكێتی نیشتیمانی كوردستانی دهداتهوه.
ئهمڕۆ ههینى 24ى تهمووز، بەشی ڕۆژنامەوانی دەزگای ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان له ڕاگهیهندراوێكدا كه وێنهیهكى دهست "وشه" كهوتووه ڕاى گهیاندووه، "لە ڕاگەیاندراوێکی ئینفیعالییانەی مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستاندا، بە نێوی (ھەموو کوردستان مەیدانی خەباتی یەکێتییە و پایتەختیش چەقی ئەو خەباتەیە) باس لە نەفەسێکی نوێی یەکێتی دەکات، کە گوایە نەفەسی دوای کۆنگرەی چوارەمیانە، لە ڕێی خستنەڕووی ئەو نەفس و ئاراستەیەیش، ڕاگەیاندراوەکە ھێرش دەکاتە سەر پارتی دیموکراتی کوردستان و تەنانەت دامەزراوە فەرمییەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش، به تایبەت لە ناوھێنانی بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی ھەولێر وەك لقێکی پارتی!. جارێ ئەم زمانەی ڕاگەیاندراوەکەی پێ نووسراوە، کە پێدەچێت لە سەرووی خۆیانەوە دەقەکەیان بۆ ڕەوانە کرا بێت، زمانێکی گرژی گرفتخوڵقێنە و ھێندەی گرێبینە نیشتیمانبین نییە و ناتوانێت چارەسەر لەگەڵ خۆیدا بێنێتە نێو پڕۆسەی سیاسی کوردستان، بەتایبەت لەم قۆناغە ھەستیارەدا، کە جەماوەری خۆشەویستی کوردستان چاوەڕوانی لێکتێگەیشتنی زیاتری حزبە سیاسییەکانی کوردستانن."
ڕوونكراوهتهوه، "بۆ وەڵامی ئەم ڕاگەیاندراوەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، زۆر بە کورتی دەڵێین، ئەگەر ئەم سیاسەتەی ئێستهی یەکێتی، کە لە ڕاگەیاندراوەکەیاندا ناوی بە نەفەس و ئاراستەی نوێ ھاتووە، بریتی بێت لە سیاسەتی ئێستهی ھەموو یەکێتی، کە ئەمەیان بۆ خۆی جێی ھەڵوەستە و پرسیارە!. ئەوا دەبێ پرسیار بکەین: ئەم سیاسەتە کوردستان بەرەو کوێوە دەبات و ئەی ئاییندەی یەکێتی بەرەو کوێ؟!. ڕێكو ڕەوان دەمانەوێت بڵێین: ئەم نەفەس و ئاڕاستە سیاسییە نوێیە، دژ و ناکۆکە بە ڕوانگه و پەیام و دوا وەسیەتەکانی مام جەلال و تێکۆشەرەکانی دەوری مام جەلال، سیاسەتێکە نەك ھەر لەگەڵ دەرەوەی یەکێتی ناتوانێت تەبا بێت و بسازێت، بگرە ناوخۆی یەکێتیش بنکۆڵ دەکات و دوور یا نزیك بناغەکانی خۆیشی ھەڵدەتەکێنێتەوە!.
زیاتر هاتووه، "ئەوانەی ڕاگەیاندراوەکەیان داڕشتووە، پێدەچێت زۆر شارەزای مێژوو و پارتی دیموکراتی کوردستان نەبن، جارێ پارتی دیموکراتی کوردستان پارتێکی سەرانسەریی کوردستانی کۆکەرەوەی نیشتیمانییە و ئامانجی کۆکردنەوەی ھەموو ھێز و شیان و تواناکانە لە پێناو ئازادیدا، لە کوێ پیلانی دوژمنان ھەبووبێت، پارتی لەبەرانبەریدا، پێشمەرگانە لە سەنگەردا وەستاوە و مێژوویش شاھێدە و تەنانەت شەھیدەکانی ئەم دواییەی پردێ و سحێلایش ئەم ڕاستییە ڕۆشنتر دەکەنەوە، کە پارتی دیموکراتی کوردستان واتە پڕۆژەی وەستانەوە بەڕووی پیلاندا!."
ئهوه خراوهتهڕوو، "ئیشکالیەتێکی تری نێو ڕاگەیاندراوە ئینفیعالییەکەی یەکێتی ئەوەیە، کە دوو چەمکی جیاوازی وەك: (ململانێی سیاسی) و (دوژمنایەتی) لێ تێکەڵ بووە، جا نازانین ئەم تێکەڵکردنە، لە بێئاگایی بووە، یان لە بە ئاگایی!!. گرنگ دەبێ داڕێژەرانی ڕاگەیاندراوەکە ئەو ڕاستییە بزانن، کە ململانێی سیاسی بەشێکە لە پڕۆسەی سیاسی و پارتی دیموکراتی کوردستان نەك ھەر قەناعەتی قووڵ و نەگۆڕی بە ململانێی سیاسی ھەیە، بەڵکو لە زۆر وێستگەی مێژووییدا دەستپێشخەر و بگرە لە پێناویدا قوربانیشی بەخشیوە."
له بهشێكى تر ڕاگهیهندراوه، "ململانێی سیاسی نەك ھەر ڕەوایە، بگرە ژیانی سیاسی ڕەنگدار دەکات و جۆرێك لە زەنگینی سیاسی، کۆمەڵایەتی، کولتووری و ئابووریش لەگەڵ خۆیدا بۆ کۆمەڵگاکان دەھێنێت، بەڵام مەرج نییە ئەوانەی ململانێی سیاسی دەکەن ھەمیشە براوە بن، ئەوانەی دێنە نێو ململانێ سیاسییەوە، دەبێ پشوودرێژ و مەدەنیانە قۆڵی لێ ھەڵبکەن و لەھەر دۆڕانێکا قینچکەتەنگ شتێك نەشکێنن و بەشوورەییەوە داخلی مێژوو نەبن!. سەبارەت به پیلان و ھەڕەشەش، دوو جار سنوور و جارێك بەغدا شاھێدن، کە پارتی دیموکراتی کوردستان ھەڕەشە شکێنە!."
له كۆتایدا دهزگای ڕۆشنبیری و ڕاگهیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان دهڵێت، "زمانی زبر و ھەڕەشە و گرژی و ناکۆکی، زیان بە خاوەنەکەی دەگەیەنێت بەر لە ئەوانیتر، بۆیە دەخوازین بە تەباییەوە، بە نەفەسی چارەسەری کێشەکان و خزمەتکردنی ھاووڵاتییان، ڕوو لە بەرژەوەندییە باڵاکانی کوردستان بکرێت و ئیتر کۆتایی بەم دڕدۆنگییە سیاسییە میدیاییە بێت و ڕۆژانی بەر لە جەژن بکەینە ڕۆژانی تەبایی و چارەسەری کێشەکان."