چه‌ند كادر و لایه‌نگرێكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان نامه‌یه‌كی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه پێشكه‌ش ده‌كه‌ن و رای ده‌گه‌یه‌نن له ریزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان درێژه به‌كاری حزبی ده‌ده‌ن.
به‌گوێره‌ی نامه‌ی ئه‌و كادرانه كه "وشه" وێنه‌یه‌كی بڵاو ده‌كاته‌وه تیایدا هاتووه، ژماره‌یه‌ك له كادر و لایه‌نگرانی یه‌كێتی له سنووری دووبز و سه‌رگه‌ڕان به‌هۆی ناڕه‌زای له دۆخی ناوچه‌كه و بیركردنه‌وه‌ی له راگه‌یاندنی هه‌ڵوێستی تر بڕیاردرا واز له یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بێنین و پێوه‌ندی به پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه بكه‌ین.
له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه بڕیاری وازهێنانیان له یه‌كێتی دابوو، به‌ڵام له هه‌وڵدابوون تا زۆرترین كه‌س له سنووره‌كانیان بێننه ریزه‌كانی پارتی
هه‌روه‌ها باسیان له‌وه كردووه كه ئه‌وان له سه‌ره‌تاوه و له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه بڕیاری وازهێنانیان له یه‌كێتی دابوو، به‌ڵام له هه‌وڵدابوون تا زۆرترین كه‌س له سنووره‌كانیان بێننه ریزه‌كانی پارتی و ئێسته رای ده‌گه‌یه‌نن.
ئه‌وكه‌سانه‌ی له‌ناو یه‌كێتی وازیان هێناوه ئه‌مانه‌ن:
1-له‌تیف عه‌زیز ناسراو به له‌تیفه سوور كه‌سایه‌تی ناسراوی ناو ڕیزه‌كانی یه‌كێتی و پۆستی جێگری مه‌ڵبه‌ندی سێی ھه‌ولێری یه‌كێتی ھه‌بووه و دواتر گوازراوه‌ته‌وه مه‌ڵبه‌ندی دووی كه‌ركووك و سه‌رپه‌ره‌شتیاری سێ كۆمیته‌ی یه‌كێتی كردووه، دواتر له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار له‌به‌غدا بووه.
2 - مه‌عرووف ئاغا كه‌سایه‌تی دیار و ناسراوی سه‌رگه‌ڕان و كه‌ندیناوه.
3- عه‌لی حه‌بیب كارگێڕی كۆمیته.
4- شكور كاكل ئه‌ندامی كۆمیته.
5- مامه‌ند كریم حوسین ئه‌ندام مه‌ڵبه‌ند.
چه‌ندان كه‌سی تریش له‌ناو ئه‌و كسانه‌دا هه‌ن كه ناوه‌كانیان لای "وشه" پارێزراوه.