هه‌ندێك جۆره خۆراك هه‌ن كه ئازاری گه‌ده ده‌ده‌ن و تووشی كێشه‌ی ته‌ندروستیمان ده‌كه‌ن، بۆ خۆپاراستن له‌و كێشانه پێویسته ئه‌و خۆراكانه بناسیته‌وه و نه‌یخۆیت، هه‌ندێك خۆراكیش یارمه‌تیی هه‌رسكردن ده‌ده‌ن و پێویسته گرنگیی زیاتریان پێ بدرێت.
گه‌ده له ڕووی فسیۆلۆجییه‌وه هه‌رسی خۆراك بۆ پێكهاته‌ی وردی پڕۆتین، كاربۆهیدرات، چه‌وری و ڕیشاڵی خۆراك ئه‌نجام ده‌دات
دكتۆر تۆڵه فه‌ره‌ج خاوه‌نی بڕوانامه‌ی دكتۆرا و مامۆستای زانكۆی پزیشكیی هه‌ولێر، گه‌ده به گرینگ‌ترین به‌شی كۆئه‌ندامی هه‌رس ناو ده‌بات و ده‌ڵێ: گه‌ده له ڕووی فسیۆلۆجییه‌وه هه‌رسی خۆراك بۆ پێكهاته‌ی وردی پڕۆتین، كاربۆهیدرات، چه‌وری و ڕیشاڵی خۆراك ئه‌نجام ده‌دات، هه‌روه‌ها جه‌سته له ڕێی گه‌ده‌وه توانای ده‌ستكه‌وتنی وزه‌ی ده‌بێت و ته‌واوی ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته به چالاكی ده‌هێڵێته‌وه.
ئه‌و پزیشكه ڕوونی ده‌كاته‌وه، هه‌ر كاریگه‌رییه‌كی نه‌رێنی له‌سه‌ر ڕێڕه‌وی كاری گه‌ده هه‌بێت، ئه‌وا ته‌واوی جه‌سته ناهاوسه‌نگی تێده‌كه‌وێت و جه‌سته وزه‌ی پێویستی ده‌ست ناكه‌وێت. بۆیه پێویسته یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ی كه كاری گه‌ده به‌ره‌و لاوازی ده‌بات، جۆری خۆراكه كه ده‌بنه هۆی ئازاردانی گه‌ده، ده‌كرێت بۆ دوو به‌ش پۆلین بكرێت:
ئه‌و خۆراكانه‌ی هاوكاری گه‌ده ده‌كه‌ن:
سێ‌و، گوێز هیندی، نان، برنج و مۆز.
ئه‌و خۆراكانه‌ی ئازاری گه‌ده ده‌ده‌ن:
بروكلیی خاو، خۆراكی تیژ، خۆراكی سووره‌كراو و خواردنه‌وه‌ی گازی.