رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانیی رای گه‌یاند، زۆرن ئه‌وانه‌ی وا بیر ده‌كه‌نه‌وه كه ڤایرۆسی كۆرۆنا له وه‌رزی هاوین و له كه‌شی گه‌رمادا له‌ناو ده‌چێت، له‌كاتێكدا ئه‌و ڤایرۆسه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پێوه‌ندیی به وه‌رزه‌كانی ساڵ و كه‌شی سارد و گه‌رماوه نییه.
وه‌رزه‌كان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پێوه‌ندییان به ڤایرۆسه‌وه نییه
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ سێشه‌م 28ی ته‌مووز بڵاوی كردووه‌ته‌وه، گوته‌بێژی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانیی مارگرێت هاریس له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رای گه‌یاندووه، وه‌رزه‌كان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پێوه‌ندییان به ڤایرۆسه‌وه نییه.
مارگرێت نموونه هێنایه‌وه به‌وه‌ی ده‌بینین له وڵاتێكدا كه‌شی گه‌رمه و ڤایرۆسه‌كه تێیدا گه‌شه‌ی كردووه، بۆ كه‌شی ساردیش به‌هه‌مانشێوه وڵات هه‌یه كه‌شی سارده و ڤایرۆسه‌كه له‌وێشدا گه‌شه‌ی كردووه.
ئه‌وه‌شی گوتووه، كاتێك له ئه‌مه‌ریكا هاوینه و كه‌شی به‌ره‌و گه‌رمی ده‌چێت، كه‌چی زۆرترین قوربانیی ڤایرۆسه‌كه ده‌دات كه تا ئێسته 148 هه‌زار كه‌س تێیدا مردوون و چوار ملیۆن و 300 كه‌سی تووشبووی هه‌یه. كه‌چی له به‌رازیل كه له‌وێ زستانه و كه‌شی سارده، زیاتر له 87 هه‌زار كه‌س تێیدا به‌و ڤایرۆسه مردوون، بۆیه كه‌ش و وه‌رزه‌كان رۆڵ نابینن.
دواتریش ئاماژه‌ی دا كه ڤایرۆسی كۆرۆنا هاوشێوه‌ی ئه‌نفله‌وه‌نزا نییه، ئه‌نفله‌وه‌نزا زیاتر له وه‌رزی زستان و كه‌شی سارددا مرۆڤ تووشی نه‌خۆشی ده‌كات، هاوكات مه‌ترسییه‌كانیشی هاوشێوه‌ی كۆرۆنا نییه.
تا ئێسته له دنیادا زیاتر له 16 ملیۆن كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، زیاتر له 600 هه‌زار كه‌سیش به‌هۆیه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه.