پەرلەمانتارێكی یەكێتی تامەزرۆی مووچەكەیەتی

:: PM:07:17:28/07/2020 ‌
لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستان كە سێ‌ وەزیری حكوومەتی هەرێمی كوردستان تیایدا بەشداربوون، پەرلەمانتارێكی یەكێتی بە تامەزرۆییەوە پرسیاری لەبارەی مووچەكەی كرد و رای گەیاند، بۆچی مووچەكەیان دوا دەكەوێ‌.

داری ئەفسووناوی پێ‌ نییە سبەی مووچە بدات و پێویستە میكانیزمەكان وەك خۆی جێبەجێ‌ بكرێن
شیرین یونس ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان تەنیا یەك پرسیاری كرد ئەویش ئاراستەی وەزیری دارایی و ئابووری كرد و رای گەیاند، بۆچی مووچەكەیان دابەش ناكری؟، ناڕازیش بوو لەوەی كە مووچەكەی دوا دەكەوێت و بە نیگەرانییەوە بە "ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی" گوت ئەگەر مووچەت پێ نادرێ‌ دەست لەكار بكێشەوە.

لەوەڵامی ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی وەزیری دارایی و ئابووری رای گەیاند كە ئەو داری ئەفسووناوی پێ‌ نییە سبەی مووچە بدات و پێویستە میكانیزمەكان وەك خۆی جێبەجێ‌ بكرێن.

شیرین یونس پەرلەمانتاری یەكێتی یەكەم جاری نییە كە لە پەرلەمان بە هەڵەكانی ناوبانگ دروست دەكات و پێشتریش لەكاتی پەسەندكردنی یاسای چاكسازی بۆ بەڵێ‌ و نەخێر دەستی بەرزكردەوە تا ئەوكاتە رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمان پێی گوت" تكایە شیرین خان نابێ‌ لە هەردوو بۆچوونەكەدا لەگەڵ بی و خۆت یەكلا بكەوە".




وشە - وشه‌