به‌رپرسانی حكوومه‌تی عێراق دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه سه‌ردانی مسته‌فا كازمی بۆ واشنتن و گه‌ڕی دووه‌می دایه‌لۆگی ستراتیجی نێوان هه‌ردوو وڵات دواخراوه، كه بڕیاربوو پێش كۆتایی ئه‌م مانگه كازمی بگاته واشنتن و له‌گه‌ڵ تره‌مپ كۆ ببێته‌وه و گه‌ڕی دووه‌می گفتوگۆكان ده‌ست پێ بكه‌ن.
سه‌رچاوه‌كان به ڕۆژنامه‌ی "
العربی الجدید"یان ڕاگه‌یاندووه، كه له گه‌ڕی یه‌كه‌می دایه‌لۆگی ستراتیجی نێوان ئه‌مه‌ریكا و عێراق، هه‌ردوولا ڕێككه‌وتن كه به‌ر له كۆتایی هاتنی مانگی ته‌مووز/یۆلیۆ گه‌ڕی دووه‌می گفتوگۆكان له واشنتن به ئاماده‌بوونی شاندی هه‌ردوولا ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه، واته جیا له گه‌ڕی یه‌كه‌م، كه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه له ڕێی ڤیدیۆ كۆنفڕانسه‌وه گفتوگۆكان به‌ڕێوه ده‌بران.
پێویست بوو به‌ر له كۆتایی ئه‌م مانگه مسته‌فا كازمی به یاوه‌ری شاندی دانوستاندكاری عێراق كه له نێو دایه‌لۆگی ستراتیجی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكان به فه‌رمی به‌ره‌و واشنتن بكه‌ونه‌ڕێ و له‌وێ كازمی له‌گه‌ڵ تره‌مپ كۆببێته‌وه و شاندی هه‌ردوولایش ده‌ست به گه‌ڕی دووه‌می گفتوگۆكانی نێوانیان بكه‌ن، كه چاوه‌ڕوان ده‌كرا له‌و هه‌نگاوه بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه و چاره‌نووسساز له‌سه‌ر داهاتووی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و پێوه‌ندییه سه‌ربازی و ئابووری و سیاسییه‌كانی واشنتن و به‌غدا بدرێت.
له‌باره‌ی هۆكاری دواخستنی سه‌ردانه‌كه‌ی كازمی و شاندی یاوه‌ری بۆ واشنتن و به‌رده‌وامیدان به پرۆسه‌ی گفتوگۆی ستراتیجی نێوان ئه‌مه‌ریكا و عێراق، سه‌رچاوه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه به‌هۆی هه‌ستیاری دۆخی ئێسته‌ی عێراق و جارێكی تر دروستبوونه‌وه‌ی خۆپێشاندان و گرژی و توندوتیژیییه‌كانی ناوخۆ و زیادبوونی بۆردمانی بنكه سه‌ربازییه‌كان و فشار و كێشه‌كان، وایكردووه كه كازمی واده‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی خۆی و گه‌ڕی دووه‌می دانوستاندنه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا دوا بخات.
حه‌شد و میلیشیاكان ده‌یانه‌وێ نوێنه‌ریان له نێو شانده‌كه هه‌بێ بۆ واشنتن
به‌رپرسێكی حكوومه‌تی عێراق به ڕۆژنامه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه، كه دۆخی ئێسته ناهه‌مواره‌وه، بۆیه سه‌ردانه‌كه دواخرا و به گوێره‌ی به‌رنامه‌ی پێشوه‌خته ده‌بوو ئه‌مڕۆ سێشه‌م مسته‌فا كازمی و شاندی یاوه‌ری به‌ره‌و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێ بكه‌ون، به‌ڵام هه‌موو زانیارییه‌كان و لێكگه‌یشتنه‌كانی نێوان به‌غدا و واشنتن ئه‌وه‌یه كه سه‌ردانه‌كه له دوای جه‌ژنی قوربان ئه‌نجام بدرێت.
ئه‌و به‌رپرسه نه‌یشارده‌وه كه به‌شێك له لایه‌نه سیاسییه‌كانی نزیك له ئێران كێشه‌ی گه‌وره و فشاری زۆریان له‌سه‌ر حكوومه‌تی كازمی دروست كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سانی سه‌ر به میلیشیاكان بخرێنه ناو شاندی عێراقه‌وه و له گه‌ڕی دووه‌می دانوستاندنه‌كان به‌شداری بكه‌ن، چونكه هه‌ستیان به‌وه كردووه، كه ئه‌م گفتوگۆیانه‌ی له واشنتن ئه‌نجام ده‌درێن، بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان لێ ده‌درێت، به‌ڵام حكوومه‌تی كازمی هیچ متمانه‌ی به‌و هێزانه‌ی نزیك له ئێران نییه و نایه‌وێ هیچ نوێنه‌رێكیان له نێو شانده‌كه بوونی هه‌بێت.
ره‌حیم عه‌بوودی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له فراكسیۆنی ڕه‌وتی حیكمه دواخستنی سه‌ردانه‌كه‌ی به كارێكی ئاسایی ناوبرد و گوتی، دواخستنی به‌رنامه‌ی سه‌ردانه‌كان كه بۆ سعوودیه‌یش پێشتر به‌هۆی نه‌خۆشكه‌وتنی پاشای وڵاته‌كه ڕووی دا، كارێكی ئاسایی و یاسایییه و گرفتێكی قوول نییه، له رووی دیپلۆماسییه‌وه.
زیاتر گوتی، كێشه‌ی گه‌وره ئه‌وه‌یه كه به‌شێك له لایه‌نه‌كانی نزیك له حه‌شدی شه‌عبی گومانی ئه‌وه‌یان لا دروست بووه، كه له‌و سه‌ردانه بڕیاری چاره‌نووسساز له‌باره‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌درێ و زیاتریش بڕیاره‌كه به لایه‌نی مانه‌وه‌ی هێزه‌كان ده‌بێت، بۆیه كێشه و فشاری زۆریان دروست كردووه، تا نوێنه‌ریان له شاندی عێراق بوونی هه‌بێ و ڕێگری له ده‌ركردنی بڕیارێكی له‌مجۆره بكه‌ن.
سه‌عد مه‌تڵه‌بی سه‌ركرده له هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا له لێدوانێكدا دووپاتی كرده‌وه، كه پێویسته حكوومه‌تی كازمی ڕوونكردنه‌وه بدات، له‌باره‌ی هۆی دواخستنی سه‌ردانه‌كه و بیانووی ڕاسته‌قینه‌ی پشت ئه‌و دواخستنه بۆ ڕای گشتی ئاشكرا بكات، وه‌كچۆن دواخستنی سه‌ردانی بۆ سعوودیه هۆیه‌كه‌ی ڕوون و دیار بوو، پێویسته هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ واشنتنیش بیانوو و هۆكاره‌كه‌ی ڕابگه‌یه‌نرێت.
به‌هۆی داوا و فشاری میلیشیاكان كازمی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ دوای جه‌ژن دواخستووه
له‌لایه‌كی تره‌وه فازڵ جه‌بار ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی فه‌تح كه به باڵی سیاسی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی داده‌نرێ، دووپاتی كرده‌وه كه دواخستنی سه‌ردانه‌كه بریتییه له خواستی حكوومه‌ت بۆ به‌خشینی كاتێكی زیاتر به مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، بۆیه به هه‌ماهه‌نگی ده‌یانه‌وێ پرۆسه‌ی بڕیاردان زۆر له‌سه‌رخۆ و هێواش بكه‌نه‌وه، ئه‌مه‌یش به‌ڵگه‌یه‌كی ڕوونه كه حكوومه‌تی ئێسته‌ی عێراق ڕژد نییه له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه داوای ده‌ركردنی سه‌رجه‌م هێزه‌كانی بیانی له عێراق كردووه.
جێی باسه گه‌ڕی یه‌كه‌می دایه‌لۆگی ستراتیجی نێوان ئه‌مه‌ریكا و عێراق له 11ی حوزه‌یران/یۆنیۆی ڕابردوو له ڕێی ڤیدیۆكۆنفڕانسه‌وه له نێوان شاندی دانوستاندكاری عێراق و ئه‌مه‌ریكا ده‌ستی پێكرد و دوای گفتوگۆی ورد و چڕ و پڕ بریار درا، گه‌ڕی دووه‌می گفتوگۆكانیان له واشنتن ئه‌نجام بدرێ و هه‌ردوولا ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر كۆ ببنه‌وه و پرسه‌كان شه‌نوكه‌و بكه‌ن.
دایه‌لۆگی ستراتیجی نێوان واشنتن و به‌غدا، بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی داهاتووی پێوه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و عێراق و پێداچوونه‌وه‌یه به ڕێككه‌وتنی ستراتیجی ته‌ناهی نێوان به‌غدا و واشنتن كه له 2011 و به‌ر له كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق واژووی له‌سه‌ركرا، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هاوكارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ڕووی سیاسی و ئابووری و دیپلۆماسییه‌وه به وردی بڕیاریان له‌سه‌ر ده‌درێ، تا عێراق به ئاراسته‌ی بێلایه‌نی له هاوكێشه‌كانی ناوچه‌كه هه‌نگاو بنێ و له ژێر هه‌ژموونی كۆماری ئیسلامی ئێران خۆی ڕزگار بكات.