سه‌ره‌ڕای توندبوونی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان تره‌مپ و ئه‌ردۆغان، به‌ڵام هه‌ر زوو پێشبینی ئه‌وه كرا، كه دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له ئازادكردنی برۆ‌نسن، پێوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا به‌ره‌و باشی هه‌نگاو ده‌نێنه‌وه، له ڕاستیدا تره‌مپ هه‌میشه خۆی به كه‌سێكی دژ به ئیسلامییه‌كان ناو ده‌برد، كه‌چی توركیا و ئه‌ردۆغانیش له هه‌موو كات زیاتر به به ئیسلامیكردنه‌وه‌ی وڵاته‌كه هه‌نگاو ده‌نێن، كه‌چی تره‌مپ پێوه‌ندییه‌كانی دووباره له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان به‌هێز كرده‌وه.
وڵاتانی ئه‌وروپا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به به‌رده‌وامی ره‌خنه و ناڕه‌زایه‌تیی به‌رانبه‌ر توركیای ئێسته ده‌رده‌بڕن و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه له وڵاتێكی سیكۆلاره‌وه به‌ره‌و وڵاتێكی ئیسلامی توندڕۆ هه‌نگاو ده‌نێت، ئه‌مه‌یش به مه‌ترسییه‌كی گه‌وره بۆ سه‌ر ئاسایشی ناوچه‌كه ناو ده‌به‌ن.
ئه‌ردۆغان و حكوومه‌تی توركیا پشتیوانی سه‌ره‌كی ڕێكخراوی "ئیخوان موسلیمینن" كه له به‌شێكی وڵاتانی عه‌ره‌بی به ته‌واوی قه‌ده‌غه‌كران، جیا له‌وه‌یش ئیسلامییه توندڕۆكان له ته‌واوی ناوچه‌كه كۆمه‌ك ده‌كات، به تایبه‌ت بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و حزبوڵای لبنانی، بۆ ئه‌وه‌ی دژی ئیسرائیل هانیان بدات و كۆمه‌كی كۆماری ئیسلامی ئێرانیش ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ به‌سه‌ر سزا و گه‌مارۆكانی زاڵ بێ، كه ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ری سه‌پاندوون.
له ڕاستیدا هه‌موو فشار و گه‌مارۆكان كه له‌سه‌ر توركیا دروستكران له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه هیچی پێوه‌ندی به‌و گۆڕانه‌ی سیاسه‌تی توركیاوه نه‌بوو، به‌ڵكو له پێناوی ئازادكردنی قه‌شه برۆ‌نسن بوو، به‌هۆی دابه‌زینی به‌رده‌وامی نرخی لیره‌ی توركی و تووشبوونی توركیا به زیانێكی زۆر، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جارید كۆشنێری راسپارد كه پێوه‌ندی به وه‌زیری دارایی توركیا بكات و له‌لایه‌كی تره‌وه‌یش پۆمپیۆ خه‌ریكی دانوستاندن بوو به شێوازێكی تر و نیكی هایلیش له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی توركیا گفتوگۆی له‌سه‌ر كێشه‌كان ده‌كرد، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئاگه‌دار كرابووه‌وه، كه پێویسته ته‌واوی پێوه‌ندییه‌كانی به به‌رپرسانی توركیا بپچڕێنێت.
توركیای سیكۆلار كۆتایی هاتووه و به‌ره‌و ئیسلامی توندڕۆ هه‌نگاو ده‌نێت
له 20ی ئاب/ئۆگه‌ست من له ئیسرائیل بووم و تره‌مپ له به‌ره‌به‌یانییه‌كی زوو پێوه‌ندی پێوه كردم و داوای زانیاری له‌سه‌ر هێرش و ته‌قه‌كردن له نزیك باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌نكه‌ره ده‌كرد و ده‌یه‌وێیست ئه‌مه بكات به بیانووێكی ڕه‌وا، بۆ ئه‌وه‌ی سزای زیاتر به‌سه‌ر توركیا بسه‌پێنێت، ئه‌مه ئه‌گه‌ر هاتوو ده‌ستی حزب و حكوومه‌تی له پشته‌وه بێت.
له‌گه‌ڵ باڵوێزخانه و به‌رپرس و نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا له توركیا قسه‌م كرد و دووپاتیان كرده‌وه، كه ڕووداوه‌كه حاڵه‌تی خوازنه‌یار بووه و ڕووی داوه، به هیچ شێوه‌یه‌ك به مه‌به‌ست پلانی دانه‌ڕێژراوه تا هێرش بكرێته سه‌ر ئه‌وان. دواتر له‌گه‌ڵ تره‌مپ قسه‌م كرده‌وه و باسی ئه‌وه‌ی ده‌كرد ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه سه‌خت ده‌بێته‌وه، ئه‌وا به ته‌واوی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌نكه‌ره دابخه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته فشارێكی گه‌وره‌تر بۆ سه‌ر ئه‌نكه‌ره تا برۆ‌نسن ئازاد بكه‌ن. یه‌كێكی تر له بژاره‌كانمان ئه‌وه بوو كه گرێبه‌ستی ئێف 35 هه‌ڵبوه‌شێنینه‌وه، دواجار پۆمپیۆ پێوه‌ندی پێوه‌كردم و به وردی ئه‌و بابه‌ته‌مان باس كرد، دووپاتی كرده‌وه كه زۆرێك له به‌رپرسانی توركیا له مه‌ترسیداربوونی به‌كارهێنانی ئه‌و كارته دژ به ئه‌نكه‌ره دڵنیا نین و زیانی زۆری ده‌بێت.
هه‌رچه‌نده هه‌موو پلانه‌كان له‌ناوخۆمان تاوتوێی كرابوون، به‌ڵام باڵوێزی ئه‌مه‌ریكاریش له ئه‌نكه‌ره به ترسه‌وه زانیاریی ده‌دا و ته‌نانه‌ت ئاماده نه‌بوو له‌گه‌ڵ ڕاوێژكاری كۆشكی سپی گفتوگۆ بكات و زانیارییه‌كان بگه‌یه‌نێت. دوای چه‌ند ڕۆژیك تره‌مپ به‌كارهێنانی پلانی داخستنی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكای له ئه‌نكه‌ره ڕه‌ت كرده‌وه و دووباره گرنگی به پلانی سزادانی توركیا له‌لایه‌ن ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكاوه دا، بیرۆكه‌ی سه‌پاندنی سزاكان و خراپتركردنی دۆخی ئابووری له وڵاته‌كه به باشترین هۆكار بۆ ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی قه‌شه برۆ‌نسن ناو ده‌برد.
پلانه‌كان سه‌ریان گرت و قه‌شه برۆ‌نسن به‌ره‌و واشنتن گه‌ڕایه‌وه
ئێمه له هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام بووین تا وڵاتانی تریش بێنینه ڕیزی خۆمان و فشار له‌سه‌ر ئه‌نكه‌ره دروست بكه‌ن، به‌و ئامانجه‌ی كه قه‌شه برۆ‌نسن ڕزگار بكات، له‌گه‌ڵ ئه‌نگێلا مێركل قسه‌م كرد و ئه‌و به‌ڵێنی دا كه له چه‌ند ڕۆژی داهاتوو كۆمه‌ڵێك سزای قورس به‌سه‌ر توركیا ده‌سه‌پێنن، قه‌ته‌ڕ كه به سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی دارایی و هێشتنه‌وه‌ی ئابووری توركیا داده‌نرێ، هاته ڕیزی ئێمه‌وه و به‌ڵێنی دا كه فشاره‌كانی له‌سه‌ر ئه‌نكه‌ره چڕ بكاته‌وه، تا قه‌شه‌كه ڕزگار بكه‌ن، به‌ڵام هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه وڵاتان بۆ ئێمه‌یان ده‌خسته ڕوو، له واقیع دا به‌شێوه‌یه‌كی ڕژد جێبه‌جێ نه‌ده‌كران، له‌به‌ر ئه‌وه كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆیان له‌سه‌ر ئه‌نكه‌ره نه‌بوو.
له 12ی ئۆكتۆبه‌ر دانیشتنێكی دادگه‌یی كردنی برۆ‌نسن له ئیزمیر به‌ڕێوه چوو و پێشوه‌خته له‌لایه‌ن توركیاوه زانیاریمان پێ درا بوو، كه له‌و دانیشتنه‌ی دادگه بڕیاری ئازادكردنی قه‌شه برۆ‌نسن ده‌كرێ، بۆیه وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌تی له ئه‌ڵمانیا ئاماده كرد، تا له دوای ئازادكردنی ده‌سبه‌جێ بگاته توركیا و برۆ‌نسن به‌ره‌و ئه‌مه‌ریكا بگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام ده‌رئه‌نجامی دانیشتنه‌كه‌ی دادگه به ته‌واوی پێچه‌وانه ده‌رچوو و تۆمه‌تی سیخوڕیكردنی درایه پاڵ و حوكمی پێنج ساڵ به‌ندكردنی به‌سه‌ر سه‌پێنرا، ئه‌و زانیارییانه‌ی كه پێمان ده‌گه‌یشتن زۆر جێی نیگه‌رانی بوون، بۆیه جارێكی تر فشاره‌كانمان چڕ كردووه، كه هێشته دانیشتنی دادگه ته‌واو نه‌بوو، هه‌ڕه‌شه‌ی زۆرمان له توركیا كرد و دواجار دادوه‌ر ناچار كرا، كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به تاوانبار ناوی ده‌برا، كه‌چی ئازادكرا و ڕێ درا بگه‌ڕێته‌وه ئه‌مه‌ریكا.
سه‌عات 9:35 خوله‌كی به‌یانی پێوه‌ندیم به تره‌مپه‌وه كرد و پێم ڕاگه‌یاند كه به ئه‌گه‌ری 95% برۆ‌نسن ڕزگار كراوه و پرۆسه‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ ئه‌مه‌ریكا ده‌ستی پێكردووه، ئه‌میش دوای ئه‌و ته‌له‌فۆنه ده‌سبه‌جێ تویتی كرد و به ته‌واویش لێی تێكچووبوو و ئیڤانكا تره‌مپی وه‌ك باڵوێزێكی مه‌زن ناوبرد كه بووه‌ته هۆی ڕزگاركردنی برۆ‌نسن، كه دواتر ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی چاك كرده‌وه.
گرفته‌كان له‌گه‌ڵ توركیا هه‌ر بریتی نه‌بوون له گرتنی قه‌شه‌كه و كێشه‌ی زۆر له نێوانمان كه‌ڵه‌كه بوون
پاشان برۆ‌نسن له توركیاوه گه‌یه‌نرایه بنكه‌ی لاندشتولی ئه‌ڵمانیا و له‌وێ پشكنینی پزیشكی وردی بۆ كرا، تا له دۆخی ته‌ندروستی دڵنیا ببنه‌وه. له‌وێوه‌یش به فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌تی پنتاگۆن به‌ره‌و ئه‌مه‌ریكا و ڕاسته‌وخۆ به‌ره‌و كۆشكی سپی به‌ڕێ كرا و بۆ دوای نیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌موو گه‌یشته كۆشكی سپی و ئه‌ندامانی كۆنگرێس له ویلایه‌تی كارۆلینای باكور و ماڵباته‌كه‌ی پێشوازییان لێ‌كرد، دواتر له كۆشكی سپیش دووباره پشكنینی پزیشكی بۆ كرایه‌وه.
برۆ‌نسن و خێزانه‌كه‌ی هاتنه نووسینگه‌ی من و ماوه‌یه‌ك به یه‌كه‌وه قسه‌مان كرد له‌سه‌ر ئه‌و دۆخه‌ی كه تێیدا بوون، پاشان به‌ره‌و نووسینگه‌ی سپی كۆشكی سپی ڕۆیشت تا چاوی به دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بكه‌وێ و وێنه و ڤیدیۆی گه‌یشتنه‌وه‌ی بڵاو بكرێته‌وه.
كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ توركیا هه‌ر ئه‌وه‌نده نه‌بوو، له‌وكاته‌ی هه‌وڵه‌كانمان بۆ ئازادكردنی برۆ‌نسن چڕ كردبووه‌وه، گرووپه ئیسلامییه توندڕۆكانی سه‌ر به توركیا به ته‌واوی دزه‌یان كردبووه باكوری ڕۆژئاوای سووریا و له‌وێوه هه‌زاران تیرۆریست گه‌یه‌نراونه‌ته توركیا و به قاچاغ ڕه‌وانه‌ی ئه‌وروپا كراونه‌ته‌وه، كه ئه‌مه‌یش كێشه‌یه‌كی تری گه‌وره بوو، هاوكات شه‌ڕی ئیدلب ده‌ستی پێكردبوو، كه ڕووسیا و ئێران پشتیوانی ئه‌سه‌دیان ده‌كرد و توركیایش پشتیوانی گرووپه ئیسلامییه توندڕۆكان.