له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی هه‌ژده‌یه‌می زاینی پاشایه‌كی ئه‌ڵمانی حوكمی به‌ریتانیای گرته‌ده‌ست، بێ ئه‌وه‌ی زمانی ئینگلیزیش به باشی بزانێت، له دوای خۆیشی نه‌وه‌كانی له حوكمكردنی به‌ریتانیا بۆ ماوه‌ی 200 ساڵ به‌رده‌وام بوون، كه به ماڵباتی "هانۆڤه‌رییه‌كان" ناو ده‌برێن، پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه كه بۆچی و چۆن بێ ئه‌وه‌ی بچووكترین جه‌نگیش ڕووبدا و له‌شكركێشی بكرێ، ئه‌ڵمانه‌كان بوون به پاشای ئینگلیزه‌كان؟ نهێنی چی له پشتی ئه‌وه‌دایه و چۆن به‌ریتانییه‌كان ئه‌و كاره‌یان قبووڵ كرد.
له ساڵی 1689 كاتێك ده‌ستووری
به‌ریتانی جێگیر كرا، دووپات له‌وه كرابووه‌وه، كه بوونی هه‌ر كه‌سێكی ماڵباتی شاهانه‌ی به‌ریتانیا كه پێڕه‌وی مه‌زه‌وی كاسۆلیكی بێ، قه‌ده‌غه‌یه و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك كارێكی ناده‌ستوورییه، كاتێك شاژنه ماری له كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 1694 بێ ئه‌وه‌ی هیچ منداڵێكی له‌دوا جێ بمێنێت، كۆچی دوایی كرد به‌ریتانییه‌كان ترسیان لێ نیشت كه هیچ كه‌سێكی ماڵباتی شاهانه‌ی پرۆستانت نه‌مێنێت، كه حوكمی وڵاته‌كه بگرێته‌ده‌ست، ئه‌و ترسه به ته‌واوی بوو به واقیع كاتێك دۆق گلوستریش كۆچی دوایی كرد، تاكه منداڵێكی ئه‌و ماڵباته كه‌بوونی مابوو، بریتی بوو له شازاده "ئان" كه به شوێنگره‌وه‌ی عه‌رشی شاژنایه‌تی به‌ریتانیا داده‌نرا و له ته‌مه‌نی 11 ساڵی و له ساڵی 1700 زاینی بوو به شاژنی به‌ریتانیا.
له ساڵی 1701 په‌رله‌مانی به‌ریتانیا بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی زیاتری ده‌ستوور یاسای یه‌كلاكردنه‌وه‌یان ده‌ركرد و تێیدا ئه‌وه‌یان به ڕوونی خسته‌ڕوو، كه هه‌ر كه‌سێكی ماڵباتی شاهانه و دۆقه‌كان، ئه‌گه‌ر هاوسه‌ره‌كانیشیان كاسۆلیكی بووبن، ئه‌وا له وه‌رگرتنی ته‌ختی شاهانه بێبه‌ش ده‌كرێن، پاش مردنی شاژنه "ئان"یش ئه‌گه‌ر هیچ منداڵێكی له‌دوا جێ نه‌مێنێت، ئه‌وا نزیكترین كه‌سی له ڕێی خزمایه‌تییه‌وه و به ڕه‌چاوكردنی ئه‌وه‌ی كه له مه‌زه‌وی پرۆستانت بێ ده‌بێته شاژنی به‌ریتانیا، دواتریش ئه‌مه بوو به به‌ركه‌وتنی سۆفیا كه یه‌كێك بوو له ئه‌ندامانی ماڵباتی هانۆڤه‌ری ئه‌ڵمانی و خزمایه‌تی له‌گه‌ڵ شاژنه ئان هه‌بوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی 50 كه‌سی تری ماڵباتی شاهانه‌ی به‌ریتانیا له شاژنه ئان نزیكتربوون به به‌راورد له‌گه‌ڵ سۆفیا، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی سۆفیا پێڕه‌وی مه‌زه‌وی پرۆستانت بوو بوو به شاژنی به‌ریتانیا.
ئه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ڵمانه‌كان گۆڕی، مه‌زه‌وی كریستیانه‌كان بوو
سۆفیا كه‌سێكی به ته‌مه‌ن بوو و دوو مانگ دوای مردنی شاژنه ئان ئه‌میش كۆچی دوایی كرد و كوڕه‌كه‌ی بووه میراتگری فه‌رمی عه‌رشی به‌ریتانیا كه به پاشا جۆرجی یه‌كه‌م ناوی ده‌ركردووه، ڕیشه‌ی ئه‌ڵمانه‌كان له پاشایه‌تیكردنی به‌ریتانیا بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی 200 ساڵ به‌رده‌وامی هه‌بوو و جۆرجی یه‌كه‌م له 1714 ده‌سه‌ڵاتی گرته‌ده‌ست و تا 1901 پێنج پاشای تری دوای خۆیشی هه‌ر وه‌چه‌ی خۆی بوون.
پاش وه‌رگرتنی عه‌رشی شاهانه‌ی به‌ریتانیا له‌لایه‌ن ماڵباتی هانۆڤه‌رییه‌كان، به‌ریتانیا جێگیری سیاسی و پێشڤه‌چوونی زۆری به‌خۆیه‌وه بینی، هه‌ر له‌وكاته‌دا به‌ریتانیا توانی ئیمپراتۆریه‌تییه‌كه‌ی زۆر فره‌وانتر بكات و ده‌یان ناوچه‌ی تری جیهان داگیر بكات و سێیه‌كی گۆی زه‌وی بخاته ژێر ڕكێفی خۆی.
جۆرجی یه‌كه‌م كه زمانی ئینگلیزیشی نه‌ده‌زانی و ته‌نیا به ئه‌ڵمانی قسه‌ی ده‌كرد له 1714ه‌وه تا 1727 حوكمی به‌ریتانیای كرد، جۆرجی دووه‌م تا 1760 له حوكمكردنی به‌ریتانیا به‌رده‌وام بوو و دواتر جۆرجی سێیه‌م ته‌ختی پاشایه‌تی وه‌رگرت و ئینگلیزییه‌كی زۆر ڕوونی ده‌زانی و زمانی ئینگلیزی وه‌ك زمانی یه‌كه‌می به‌كارده‌هێنا، به‌وهۆیه‌وه لای به‌ریتانییه‌كان خۆشه‌ویستتر بوو، هه‌رچه‌نده له ناوخۆ له سه‌رده‌می پاشایه‌تی جۆرجی سێیه‌م به‌ریتانیا تووشی ته‌نگژه‌ی دارایی و ناكۆكی قووڵی سیاسی بوو، به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه، توانی ببێته هێزێكی زۆر گه‌وره و هه‌ژموونی ته‌واوی به‌سه‌ر كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكای باكور و هیندستان سه‌پاند، تا ساڵی 1781 حوكمی به‌ریتانییه‌كانی كرد.
پاش ئه‌م جۆرجی چواره‌م و ویلیامی چواره‌م كه هه‌ردووكیان له ماڵباتی هانۆڤه‌رییه‌كان بوون بوون به پاشای به‌ریتانیا و دواجاریش شاژنه ڤیكتۆریا ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست و ماوه‌ی 64 حوكمی به‌ریتانیای كرد و به یه‌كێك له به‌ناوبانگترین ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی به‌ریتانیا داده‌نرێ و سه‌رده‌می حوكمی ئه‌ویش به سه‌رده‌می "ڤیكتۆری" ناوده‌برێ، به‌هۆی كاره گرنگه‌كان و پێشخستنی به‌ریتانیا و به‌هێزكردنی.
یه‌كه‌م پاشای به‌ریتانیای به ڕه‌چه‌ڵه‌ك ئه‌ڵمان ته‌نانه‌ت ئینگلیزیشی نه‌زانیوه
له سه‌رده‌می شاژنه ڤیكتۆریا شۆڕشی پیشه‌سازی ده‌ستی پێكرد و توانی سنووری به‌ریتانیا زۆر فره‌وان بكات و تاجی ئیمپراتۆریه‌تی هیندیشی له‌سه‌رنا.
دوای مردنی له 1901 فه‌رمانڕه‌وایی ئه‌ڵمانه‌كان له به‌ریتانیا كۆتایی هات، ئه‌مه‌یش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كوڕه‌كه‌ی ڤیكتۆریا "ئیدواردی حه‌وته‌م" له باوكێك بوو كه له ماڵباتی "ساكس كۆبورج و گوتا" بوو، كه شازاده ئه‌لبێرت بوو، پاش مردنی ئیدواردیش، جۆرجی پێنجه‌م كوڕی شازاده ئه‌لبێرت له ژنێكی تر بوو به پاشای به‌ریتانیا و به ته‌واویی حوكمی ئه‌ڵمانه‌كان له به‌ریتانیا كۆتاییی پێهات.