سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ناهی دووپاتی كرده‌وه، كه ئه‌مشه‌و تیرۆریستانی داعش له سنووری شارۆكه‌ی خانه‌قین په‌لاماری سوپای عێراقیان داوه، به‌وهۆیه‌وه سه‌ربازێكی سوپا كوژراوه و چواری تریش برینداربوون.
نیهاد محه‌مه‌د گوته‌بێژی پۆلیسی دیاله به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، تیرۆریستانی داعش له گوندی شێرك له سنووری شارۆكه‌ی خانه‌قین هێرشیان كرده سه‌ر سوپای عێراق، چه‌كی نیشانشكێن "قه‌ناس"یان به‌كارهێناوه، ئه‌مه‌یش وایكردووه كه زیانی زۆر به سوپا بگه‌یه‌نن.
بۆ زانینی ژماره‌ی قوربانییه‌كان به‌هۆی ئه‌و هێرشه‌وه، "وشه" پێوه‌ندی به خالد جه‌به‌ل به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی نه‌خۆشخانه‌ی خانه‌قین كرد، به‌ڵام به‌هۆی به‌رده‌وامی شه‌ڕ و ته‌قه‌كردن و گرتنی ڕێگه‌كان، ڕای گه‌یاند، كه هیچ زانیارییه‌ك تا ئێسته نه‌گه‌یشتووه‌ته ده‌ستیان.
ناوچه‌كه‌یان بۆمبڕێژ كردووه تا هیچ هێزێك نه‌توانێ بگاته فریای سوپای عێراقه‌وه
له‌لایه‌كی تره‌وه شه‌ماڵ عه‌بدولڕه‌حامن به‌رپرسی یاریده‌ده‌ریه‌تی ئاسایشی كوڵه‌جۆی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی گه‌رمیان بۆ "وشه" گوتی، به گوێره‌ی زانیارییه‌كان یه‌كێك له سه‌ربازانی سوپای عێراق له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه كوژراوه و چواری تریش برینداربوون.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، كه چه‌كدارانی داعش له چه‌ند لایه‌كه‌وه بۆمبی چێنراویان داناوه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری له گه‌یشتنی هێزی پشتیوانی شوێنی ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌كه بكه‌ن و هێزه‌كانی تر نه‌توانن به هانای ئه‌و هێزه‌ی سوپای عێراقه‌وه بچن كه په‌لامار و هێرشیان كراوه‌ته‌سه‌ر.
ئه‌مه دووه‌م هێرشی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر بنكه‌كانی سوپای عێراق له گوندی شێركی سنووری شارۆكه‌ی خانه‌قین، پێشتریش هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی هۆشداری دا كه داعش كۆتایی نه‌هاتووه و مه‌ترسییه‌كانی به‌رده‌وامی هه‌یه و پێویستی به هه‌ماهه‌نگی و كاری زیاتری هاوپه‌یمانان و هێزه‌كانی عێراق هه‌یه، تا به یه‌كجاری ڕیشه‌كێش بكرێت.
گه‌رمیان/سه‌بری هۆرینی.