ئەمەریكا بە یەكەم وڵات دێت كە لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆرترین تووشبوو و زۆرترین ژمارەی قوربانیی هەیە. ژمارەی قوربانیانی ئەو وڵاتە گەیشتووەتە 153 هەزار و 800 كەس.
بەگوێرەی
wordlometers سەرووی چوار ملیۆن و نیو لە دانیشتووانی ئەمەریكا تووشی كۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش دوو ملیۆن و 245 هەزار كەس چاك بوونەتەوە و دوو ملیۆن و 170 هەزار كەسیش هێشتا لە نەخۆشخانە چاودێری دەكرێن.
بە گشتی لە دنیادا ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا گەیشتووەتە 17 ملیۆن و 195 كەس كە لەو ژمارەیە 670 هەزار كەس گیانیان لە دەست داوە و 10 ملیۆن و 700 هەزار كەسیش چاك بوونەتەوە.
دوای ئەمەریكا، بەرازیل و هیندستان و رووسیا لە پلەكانی دووەم تا چوارەم دێن.
دوای ئەمەریكا، بەرازیل و هیندستان و رووسیا لە پلەكانی دووەم تا چوارەم دێن. هەریەك لە ئەفریقای باشوور، مەكسیك، پێرو، چیلی، ئیسپانیا و بەریتانیا لە پلەكانی دواتردا هەڵكەوتوون.
تەنیا دوێنێ لە دنیادا سەرووی حەوت هەزار كەس بە كۆرۆنا مردوون و 290 هەزار حاڵەتی نوێش راگەیەنرا كە پێشانی دەدا هێشتا كۆرۆنا پاشەكشەی نەكردووە.