30 ساڵ پێش ئێسته سه‌دام حوسێن جه‌نگی دژی كوێتی دراوسێی عێراق ڕاگه‌یاند و به نۆزده‌یه‌مین پارێزگه‌ی عێراق ناوی برد، ئێسته به‌رهه‌ڵستكاره‌كانی سه‌دام له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی عێراق و پێوه‌ندییه‌كی ئاسایی‌یان له‌گه‌ڵ كوێتی دراوسێ هه‌یه، به‌ڵام برینه‌كانی جه‌نگی دووه‌می كه‌نداو تا ئێسته له‌لایه‌ن كوێتی و عێراقییه‌كان سارێژ نه‌بووه و هه‌رچه‌نده توندوتیژی له نێوان هه‌ردوولا نه‌ماوه، به‌ڵام هیچ یه‌كێك له دانیشتووانی ئه‌و دوو وڵاته تا ئێسته كاره‌ساته‌كانی ئه‌و جه‌نگه‌یان له‌بیر نه‌كردووه و دووپاتیش له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه له بیریان ناچێته‌وه.
له به‌غداوه بۆ به‌سڕه و له كهركووكهوهیش بۆ بابل، به فه‌رمانی به‌عس خه‌ڵكی به زۆر ده‌كرانه سه‌رباز و به‌ره‌و سنووره‌كانی كوێت ده‌بران و له‌وێوه‌یش ده‌خرانه ڕیزی سوپاوه و جه‌نگیان دژی كوێتییه‌كان ده‌كرد، جه‌نگه‌كه له دووی ئاب/ئۆگه‌ستی 1990 ده‌ستی پێكرد و به داگیركردنی ته‌واوه‌تی كوێت له شه‌ش ئادار/مارسی 1991 كۆتایی هات، به‌ڵام دواتر دۆخه‌كه به ته‌واوی پێچه‌وانه بووه‌وه، كاتێك هاوپه‌یمانان به سه‌رۆكایه‌تیی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ئۆپراسیۆنی
گه‌رده‌لوولی بیابانیان بۆ سه‌ر هێزه‌كانی به‌عس ده‌ست پێكرد، كه زیانێكی یه‌كجار گه‌وره و وێرانكه‌ریان له ڕیزه‌كانی سوپای عێراق دا و به ته‌واوی توانا سه‌ربازییه‌كانی به‌عسیان په‌كخست.
دایكی سار كه مامۆستایه‌كی خانه‌نشینكراوی خه‌ڵكی به‌غدایه و ده‌ڵێ، دوای ئه‌وه‌ی جه‌نگی كوێت ده‌ستی پێكرد، تا ئێسته ئارامی و ئاسایش و دڵنیاییه‌مان به‌خۆمانه‌وه نه‌بینیووه، به به‌رده‌وامی توندوتیژی له وڵاته‌كه‌مان بوونی هه‌یه، یان گه‌مارۆی قورس به‌سه‌رمان سه‌پێنراوه، جه‌نگی ناوخۆی و مه‌زه‌وی و بڵاوبوونه‌وه‌ی گرووپه‌كانی تیرۆر له عێراق، هه‌موو ئه‌وانه بوونه‌ته مایه‌ی كاره‌سات و ماڵوێرانی به‌سه‌ر خه‌ڵكی سڤیلی عێراق.
ماڵوێرانییه‌كان ته‌نیا دوای چوار ڕۆژ له چوونی سوپای به‌عس بۆ ناوه‌وه‌ی خاكی كوێت ده‌ستی پێكرد، كاتێك نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان توندوترین و فره‌وانترین گه‌مارۆی ئابووری به‌سه‌ر عێراق سه‌پاند، كه تا دوای له‌ناوبردنی به‌عس له 2003 له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌مه‌ریكییه‌كان، گه‌مارۆكان به‌رده‌وامیان هه‌بوو و زۆرترین زیانی به خه‌ڵكی عێراق گه‌یاند.
كوێتی و عێراقییه‌كان به‌هۆی ئه‌و جه‌نگه‌وه تاڵی و ماڵوێرانی زۆریان چێشت و ئێسته‌یش خراپی ژیانیان بۆ جه‌نگه‌كه ده‌گێڕنه‌وه
پێش هێرشكردنه سه‌ر كوێت، نرخی دینارێكی عێراقی سێ دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بوو، به‌ڵام دوای جه‌نگه‌كه و سه‌پاندنی گه‌مارۆكان وه‌ك جاسم محه‌مه‌دی مامۆستا له شاری كوتی باشووری به‌غدا باسی ده‌كات، كه مووچه‌كه‌ی مریشكێكی له بازاڕ پێ نهدهكڕدرا، بۆیه له سه‌رده‌می گه‌مارۆ هه‌موو ماندوویهتییهكانمان نه‌یده‌توانی كه ژه‌مێكی باشمان بۆ ده‌سته‌به‌ر بكات، ته‌نانه‌ت ئالیكی ئاژه‌ڵیشمان له ناچاری هێنده ده‌كوتا تا وه‌ك خواردن به‌كاری بهێنین و نانی لێ دروست بكه‌ین.
جاسم محه‌مه‌د ده‌ڵێ، ئه‌و گه‌مارۆیانه نه‌ك ته‌نیا كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئابووری خه‌ڵكی هه‌بوو، به‌ڵكو ڕه‌وشتی كۆمه‌ڵگه‌یشی گۆڕی، وایكرد كه خه‌ڵكی بۆ ده‌سكه‌وتنی پاره و خۆراك هه‌موو كارێك بكه‌ن، خه‌ریكی گه‌نده‌ڵی و كاری قاچاغ و نایاسایی بن، كه ئه‌مه‌یش دواتر بوو به كولتوور و ئێسته‌یش كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی به‌ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنێت.
هیشام محه‌مه‌د كه باوكی بازرگان بووه و ده‌ڵێ، دوای سه‌پاندنی گه‌مارۆ تونده‌كه و داڕمانی به‌های دراوی عێراق و وه‌ستانی هاورده‌كردن بۆ عێراق، باوكم كاره‌كه‌ی له ده‌ست دا و هه‌موو سامانه‌كه‌یشی بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كاره‌كه‌ی خه‌رج كرد، كه 100 هه‌زار دیناری ئه‌و كات بوو كه ده‌یكرده سێ ملیۆن دۆلار، به‌ڵام هیچ به‌هایه‌كی نه‌ما و هه‌مووی بوو به زیان و ژیانمان به‌ره‌و دۆزه‌خ هه‌نگاوی نا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی عێراق زیانمه‌ندی یه‌كه‌می ئه‌و جه‌نگه بوون، سوپای به‌عس و كه‌سوكاری سه‌ربازه‌كانیش تووشی كاره‌ساتی گه‌وره بوون، ڤیدیۆكان بوونیان ماوه كه چۆن فڕۆكه‌كانی جه‌نگی هاوپه‌یمانان بۆردمانی سوپای عێراق له كوێت ده‌كه‌ن و به ته‌واوی ده‌كرێن به خۆڵه‌مێش و ده‌سووتێنرێن، سه‌رمه‌د به‌یاتی كه ئه‌وكات ئه‌فسه‌رێكی سوپا بووه ده‌ڵێ، سه‌ربازانی به‌عس به پێڕۆیی به‌ره‌و عێراق ڕایان ده‌كرد، كاتێكیش گه‌ڕانه‌وه زێدی خۆیان، له ته‌ك كاری سه‌ربازی، له ماوه‌ی مۆڵه‌ته‌كانیان خه‌ریكی كارێكی تریش بوون، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن خۆیان و ماڵ و منداڵه‌كانیان بژێینن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی عێراق له ڕووی ئابوورییه‌وه به ته‌واوی به‌ره‌و هه‌ره‌س هه‌نگاوی ده‌نا، به پێچه‌وانه‌وه كوێتی داگیركراو پاش ڕزگاركردنی زۆر به‌خێرایی ڕووی له گه‌شه‌كردن كرد و ئێسته‌یش یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی كه خاوه‌نی ئابوورییه‌كی یه‌كجار به‌هێزه و دراوی كوێتی به‌های له بازاڕ و بۆرسه‌كانی جیهان له زۆربه‌ی دراوی وڵاتانی تری جیهان گرانتره، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا، به‌شێكی زۆری ماڵباته كوێتییه‌كان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئێسته له خۆشگوزه‌رانی و ئارامی ده‌ژین، كه‌چی هه‌میشه خه‌مێكی قووڵ له دڵیانه، به‌هۆی بێسه‌روشوێنبوونی ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری كه‌سوكاریان كه له‌لایه‌ن سوپای به‌عسه‌وه گیران و ڕاپێچی عێراق كران و ئێسته‌یش نازانرێ ماون یان مردوون یان چی‌یان به‌سه‌رهاتووه.
خه‌ڵكی عێراق له ڕووی ئابوورییه‌وه به ته‌واوی هه‌ژار بوون و پاره‌ی عێراقی هاڕه‌ی كرد و به‌های داته‌پی
له هاوینی ڕابردوو گۆڕێكی به كۆمه‌ڵی كوێتییه‌كان له باشووری عێراق دۆزرایه‌وه، ئه‌وانه‌یشی له گرتووخانه‌كانی به‌عسبوون، كاتێك باسی ئه‌شكه‌نجه و سته‌مه‌كانی به‌عس له دژیان له گرتووخانه ده‌گێڕنه‌وه، دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه هه‌رگیز ئه‌و ساتانه‌یان بیر ناچێته‌وه.
ماڵباتی "ئه‌حمه‌د قبازرد" كه یه‌كێكبوون له سیمبۆله‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی له‌شكری به‌عس، زۆرێكیان لێ گیران و له‌سێداره‌دران و خرانه گرتووخانه‌وه و توندوترین ئه‌شكه‌نجه‌یان به‌سه‌ردا سه‌پێنرا و ماڵهكهیشیان به ته‌واوی ڕووخێنرا و كه‌سوكاریشیان زۆرترین سته‌میان لێ كرا.
شروق كه كچێكی ئه‌و ماڵباته‌یه و ئه‌وكات ته‌مه‌نی ته‌نیا حه‌وت ساڵ بووه، ده‌ڵێ: هیچ كات ناتوانم له عێراقییه‌كان خۆش بم و هه‌ستێكی ئاسایییم به‌رانبه‌ریان هه‌بێ، وه‌ك ئه‌وه‌ی هیچ ڕووینه‌دابێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌م كاره‌ساته تاوانی ئه‌وانیشی تێدا نه‌بوو، چونكه ڕژێمی دیكتاتۆر به زۆر ده‌یكردن به سه‌رباز، ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره‌یان نه‌كردبایه ئه‌وانیش ڕووبه‌ڕووی مه‌رگ و ئه‌شكه‌نجه و زیندان ده‌بوونه‌وه.
كوێتییه‌كان ئابووریییان زۆر گه‌شه‌ی كرد، به‌ڵام بێسه‌روشوێنی كه‌سوكاریان زامێكه له‌سه‌ر دڵیان و هه‌رگیز سارێژ نابێت
غه‌یدا عامر ده‌ڵێ، له دوای ڕووخانی به‌عس له 2003 هه‌ستم به دڵخۆشییه‌كی زۆر كرد، له‌و بڕوایهدابووم تۆڵه‌ی خوشكم كرایه‌وه، كه به كاره‌با له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سه‌دامه‌وه كوژرا، دوای ئه‌وه‌ی چووه ڕیزی به‌ره‌ی به‌رگریكردن له كوێت.
ئه‌مه چیرۆكی كاره‌ساتباری هه‌زاران ماڵباتی كوێتی و عێراقییه، كه له ئه‌نجامی دیكتاتۆری و توندڕۆیی ڕژێمی به‌عس هه‌میشه خه‌م و نیگه‌رانی میوانیانه و ڕابردوو بووه‌ته مۆته‌كه‌یه‌ك هه‌میشه دێته خه‌ونه‌كانیانه‌وه و كه‌سوكاره به ناحه‌ق كوژرا و شوێنبزركراوهكانیان كه‌سه‌رێكی گه‌وره‌یه به‌سه‌ر دڵیانه‌وه و هه‌رگیز له‌یادی ناكه‌ن.