ماڵپه‌ڕی ئه‌لمۆنیتۆری ئه‌مه‌ریكی ڕاپۆرتێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و زانیاری ورد له‌باره‌ی ڕێككه‌وتنی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژئاوای كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكی به پشتیوانی كۆشكی سپی خستووه‌ته‌ڕوو، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وتی ڕۆژئاوای كوردستان به بازاڕ بكات و وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی نه‌وتی ناوچه‌كه بكات، ئه‌مه‌یش به هه‌نگاوێكی گرنگ داده‌نرێت، له به‌خشینی حاڵه‌تێكی تایبه‌ت به ڕۆژئاوای كوردستان له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه و نه‌سه‌پاندنی ئه‌و سزایانه‌ی به گوێره‌ی یاسای "سیزه‌ر – قه‌یسه‌ر" ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر سووریای ده‌سه‌پێنێت.
له ڕاپۆرته‌كه هاتووه، خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا بۆ "
مۆنیتۆر" دووپاتیان له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه كۆمپانیایه‌كی نه‌وتی ئه‌مه‌ریكی كه خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی باش و ناسراوه، ڕێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی فورات واژوو كردووه، سه‌رچاوه‌یه‌ك به ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه، كه به‌شی سه‌ره‌كی ڕێككه‌وتنه‌كه بریتییه له به بازاڕكردنی نه‌وتی ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی كورد له سووریا، له لایه‌ن كۆمپانیاكه‌وه له بازاڕی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا، هه‌موو سه‌رچاوه‌كانیش دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌و هه‌نگاوه به پشتیوانی و هاندانی ڕاسته‌وخۆی كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكا بووه.
كۆمپانیاكه ناوی "ده‌لتا كریسێنت ئینێرجی ئێل ئێل سی"یه كه به گوێره‌ی یاساكانی ویلایه‌تی دیلاویر دامه‌زراوه، هیچ زانیارییه‌كی تریش له‌لایه‌ن سه‌رچاوه‌كانه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و كۆمپانیایه نه‌خراوه‌ته‌ڕوو، ته‌نیا باس له‌وه كراوه، كه ماوه‌یه‌كی زۆره گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ڕۆژئاوای كوردستان و كۆمپانیاكه بوونی هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌كاركردن بكه‌ن له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان.
سینه‌م محه‌مه‌د نوێنه‌ری ئه‌نجوومه‌نی دیموكراتی سووریا له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ڕێی واتس ئاپه‌وه به مۆنیتۆری گوتووه، كه ده‌لتا كریسێنت ڕێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموكراتی واژوو كردووه، زانیاری زیاتری نه‌خسته‌ڕوو، به‌ڵام پشتڕاستی واژووكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی كرده‌وه.
ڕێككه‌وتنه‌كه به ته‌واوی ڕۆژئاوای كوردستان له سزاكانی یاسای قه‌یسه‌ری ئه‌مه‌ریكا دوور ده‌خاته‌وه
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان له ڕۆژانی ڕابردوو لیندسی گراهام سیناتۆری كۆمارییه‌كان له ویلایه‌تی كارۆلینا و یه‌كێك له سیناتۆره نزیكه‌كانی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ مه‌زڵووم كۆبانێ فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات قسه‌ی كردووه، كۆبانێ داوای له گراهام كردووه، كه ورده‌كاری گرێبه‌ست و ڕێككه‌وتنه‌كه بگه‌یه‌نێته كۆشكی سپی.
گراهام له قسه‌كردنی بۆ كریستینا رۆڤینی په‌یمانێری تۆڕی سی بی ئێسی ئه‌مه‌ریكی دووپاتی له‌وه كرده‌وه، كه له مه‌زڵووم كۆبانێ بیستوویه‌تی و قسه‌یان كردووه، له‌باره‌ی واژووكردنی كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكی له‌گه‌ڵ كورده‌كان بۆ وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی نه‌وتی ڕۆژهه‌ڵاتی فورات.
هاوكات مایك پۆمپیۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌میانه‌ی بانگهێشتكردنی بۆ قسه‌كردن له لیژنه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا، له وه‌ڵامی لیندسی گراهام، پۆمپیۆ دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ئاگه‌داری ئه‌و بابه‌ته‌یه و ڕه‌زامه‌ندی داوه كه ڕێككه‌وتنه واژوو بكرێت و ئێسته‌یش گرێبه‌سته‌كه خراوه‌ته قۆناخی جێبه‌جێكردنه‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه سه‌رچاوه‌كان له ئه‌مه‌ریكاوه بۆ مۆنیتۆر باسیان له‌وه كردووه، كه جیا له‌و ڕێككه‌وتنه، ئه‌مه‌ریكا ڕه‌زامه‌ندی داوه له‌سه‌ر دروستكردنی دوو پاڵاوگه‌ی نه‌وت بۆ ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پاڵاوگه‌كان ناتوانن پێویستییه‌كانی سووته‌مه‌نی بۆ ناوچه‌كه به ته‌واوی پڕ بكه‌نه‌وه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی 20%ی پێویستییه‌كان ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن، كه ئه‌مه‌یش به هه‌نگاوێكی گرنگ داده‌نرێت، هه‌رچه‌نده بڕیار بوو پێشتر ئه‌و دوو پاڵاوگه‌یه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه ده‌ست به دروستكردنی بكرێت، به‌ڵام به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كاره لۆجستییه‌كانی په‌كخست و پرۆسه‌كه دواكه‌وتووه.
توركیا به توندی دژی ئه‌و كاره وه‌ستاوه‌ته‌وه و به هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر داهاتووی خۆی ده‌بینێت
له به‌شێكی تری ڕاپۆرته‌كه هاتووه، كه كورده‌كان زۆرینه‌ی ڕه‌های كێڵگه نه‌وتییه‌كانی سووریایان له ژێر ده‌ستدایه و هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكایش له ناوچه نه‌وتییه‌كان بوونیان هه‌یه، پێش ڕووداوه‌كانی سووریا، ڕۆژانه دیمه‌شق 380 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خامی هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ده‌كرد، به‌ڵام ئێسته ته‌نیا 60 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌شێوه‌ی ڕۆژانه له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌سه‌ده به‌رهه‌م ده‌هێنرێت و زۆربه‌یشی بۆ ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی دیمه‌شق ڕه‌وانه ده‌كرێ، به‌هۆی نه‌بوونی هیچ پاڵاوگه‌یه‌ك له ناوچه‌كه.
ئه‌و بازرگانییه‌ی نه‌وتی نێوان كورده‌كان و دیمه‌شق، ئه‌مه‌ریكای نیگه‌ران كردبوو، به‌ڵام له دۆخه‌كه تێگه‌یشتبوون، چونكه كورده‌كان به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌یانده‌توانی نه‌وتی خۆیان له بازاڕی نێوده‌وڵه‌تی به فه‌رمی بفرۆشن، هاوكات نه‌بوونی پاڵاوگه‌یش وایكردبوو، كه نه‌توانن پێویستی ناوخۆ بۆ سووته‌مه‌نی ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن، ئێسته ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێ به‌م هه‌نگاوانه كۆتایی به‌و كاره ناچارییه‌ی كورده‌كان بهێنێ كه له‌گه‌ڵ دیمه‌شق به‌رده‌وامیان پێ ده‌دا.
واژووكردنی گرێبه‌ست له لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكی له‌گه‌ڵ كورده‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی فورات، تووڕه‌ییه‌كی زۆری ئه‌نكه‌ره‌یشی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه و توركیا زۆر به هه‌ستیارییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆسیه‌ی نه‌وتی ناوچه كوردییه‌كان ده‌كات و له‌و باوه‌ڕه‌دایه كه هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی كورد له‌لایه‌ن خودی كورده‌وه بۆ ده‌ره‌وه و هاتنی كۆمپانیا جیهانییه‌كان بۆ ناوچه‌كه، یارمه‌تیده‌رێكی به‌هێز ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی كورده‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه هاوشێوه‌ی كورده‌كانی عێراق پێگه‌ی سیاسی خۆیان له ناوچه‌كه زۆر به‌هێزتر بكه‌ن، چونكه به بڕوای ئه‌وان هه‌موو پێشڤه‌چوونێكی خه‌باتی كورد مه‌ترسییه بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیا.