له سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له عێراق، هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" سه‌رجه‌م چالاكی و به‌رنامه سه‌ربازییه‌كانی له عێراق وه‌ستاند و زۆربه‌ی ئه‌فسه‌ر و ڕاوێژكار و ڕاهێنه‌رانی ڕه‌وانه‌ی وڵاته‌كانیان كرده‌وه، به‌ڵام ئێسته جارێكی تر هاوپه‌یمانییه‌كه پلان داده‌نێ، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به به‌رنامه‌كانی له عێراق بكاته‌وه و پێشبینیش ده‌كرێ له‌م مانگه "ئاب/ئۆگه‌ستس" هه‌نگاوه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی ناتۆ به‌شێوه‌یه‌كی كرده‌یی ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه.
به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، دوێنێ هه‌ینی جۆن مینزا یاریده‌ده‌ری سكرتێری گشتی هاوپه‌یمانی ناتۆ بۆ كاروباری ئۆپراسیۆنه‌كان له برۆكسل له‌گه‌ڵ باڵوێزی عێراق له به‌لجیكا "سادق روكابی" كۆبووه‌ته‌وه و هه‌ردوو گفتوگۆیان له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی به‌گه‌رخستنه‌وه‌ی به‌رنامه و پلانه‌كانی هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" له عێراق كردووه.
له دیداره‌كه ناتۆ به‌ڵێنی داوه كه له داهاتوویه‌كی نزیك سه‌رجه‌م ئه‌و به‌رنامه و هاوكارییانه‌ی كه پێشتر به‌ڵێنی به عێراق دابوو و به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا وه‌ستێنران، له داهاتوویه‌كی نزیك ده‌ست به جێبه‌جێكردنیان ده‌كاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی توانای هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق زیاتر به‌ره‌و پێشه‌وه ببات و به ته‌واوی به‌هێز و تۆكمه‌یان بكات، تا له داهاتوو بتوانن ڕووبه‌ڕووی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی تیرۆریستان ببنه‌وه و ئه‌زموونی 2014 جارێكی تر دووباره نه‌بێته‌وه، كه سوپای عێراق له‌به‌رده‌م هێرشی چه‌كدارانی داعش به ته‌واوی هه‌ره‌سی هێنا.
جۆن مینزا له دیداره‌كه ڕای گه‌یاندووه، كه به‌رپرسانی ناتۆ ده‌یانه‌وێ له‌م مانگه "ئاب/ئۆگه‌ستس" له ڕێی ڤیدیۆكۆنفڕانسه‌وه له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی عێراق كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تێروته‌سه‌ل ئه‌نجام بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به هه‌نگاوه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی ناتۆ بۆ عێراق بكرێته‌وه و هاوپه‌یمانییه‌كه به‌رده‌وام بێ، له پێشكه‌شكردنی هاریكاری لۆجستی به عێراق، به مه‌به‌ستی پاراستنی سه‌روه‌ری وڵاته‌كه و به‌هێزی له جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانی عێراق.
ناتۆ مه‌رجی ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌لامه‌تی ڕاوێژكاره‌كانی له به‌غدا ده‌وێ
هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی "
ناتۆ" وه‌ك پێكهێنه‌ری سه‌ره‌كی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش له عێراق و سووریا داده‌نرێ و ئه‌مه‌ریكای سه‌رپه‌رشتیاری هاوپه‌یمانییه‌كه و زۆرینه‌ی ڕه‌های ئه‌ندامانی، له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی ناتۆیشن، بۆیه ورده ورده ئه‌مه‌ریكایش هه‌نگاوی ئه‌وه‌ی ناوه، كه به‌رپرسیاریه‌تی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش به ته‌واوی ڕاده‌ستی ناتۆ بكات.
پێشتر له دووی شوبات/فێبرایه‌ری ئه‌مساڵ، هه‌ریه‌ك له حكوومه‌تی عێراق و هاوپه‌یمانی ناتۆ گه‌یشتنه ڕێككه‌وتنێك و واژوویان له‌سه‌ر كرد، تا له‌و ڕێیه‌وه كاره‌كانی هاوپه‌یمانی ناتۆ له عێراق زۆر فره‌وانتر بكرێ، له ڕووی سه‌ربازی و ته‌ناهییه‌وه زۆرترین كۆمه‌ك و هاوكاری پێشكه‌شی هێزه‌كانی عێراق بكات.
له ئه‌نجامی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنایش، له چواری كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری ساڵی ڕابردوو، ناتۆ به‌شێوه‌یه‌كی نافه‌رمی ورده ورده ده‌ستی به كشاندنه‌وه‌ی تیمه‌كانی له عێراق كرد، بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌ندروستی و پارێزراوی بمێننه‌وه و چالاكی و به‌رنامه‌كانی هاوكاری هێزه‌كانی عێراقی هه‌نگاو به هه‌نگاو كه‌م كرده‌وه، تا دواجار گه‌یشته حاڵه‌تی وه‌ستان.
له‌م مانگه كۆبوونه‌وه به ڤیدیۆكۆنفڕانس ده‌كه‌ن و بڕیار له واده‌ی گه‌ڕانه‌وه ده‌ده‌ن
به گوێره‌ی ئاماره‌كان هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" زیاتر له 500 سه‌ربازی له عێراق بڵاوه پێكردووه و بڕیار بوو ژماره‌یان زیاتر بكرێ، ئه‌ركی سه‌ره‌كیشیان بریتییه له پێشكه‌شكردنی ڕاوێژ به هێزه‌كانی عێراق و مه‌شق و ڕاهێنانكردن به سه‌ربازه‌كانی سوپای عێراق و به‌هێزكردن و په‌ره‌پێدانی تواناكانیان بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش.
له ئه‌نجامی ده‌نگدانی په‌رله‌مانی عێراق له ڕۆژی پێنجی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری ئه‌مساڵ به ده‌ركردنی ته‌واوی هێزه‌كانی بیانی له عێراق، پێشتر پێشبینی ئه‌وه ده‌كرا، كه هێزه‌كانی ناتۆیش نه‌توانن به‌رنامه و هاوكارییه‌كانیان له عێراق جێبه‌جێ بكه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كانیان، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی تا ئێسته حكوومه‌تی عێراق بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی نه‌خستووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، بۆیه ده‌ركردنی هێزه‌كانی بیانی و بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ته‌نیا له‌سه‌ر كاغه‌ز ماوه‌ته‌وه و له واقیع دا بوونی نییه.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له میدیاكانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، بڕیاره له دیداری به‌رپرسانی ناتۆ و عێراق كه له‌م مانگه له ڕێی ڤیدیۆكۆنفڕانسه‌وه ئه‌نجام ده‌درێ، به‌رپرسانی ناتۆ بۆ ده‌ستكردنه‌وه به به‌رنامه‌كانیان به پله‌ی یه‌كه‌م داوای گره‌نتی سه‌لامه‌تی هێز و ڕاوێژكاره‌كانیان بكه‌ن كه بۆ عێراقی ده‌گێڕنه‌وه، چونكه ژماره‌ی هێرشه‌كان بۆ سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كان له‌لایه‌ن میلیشیاكانی سه‌ر به ئێرانه‌وه به به‌رده‌وامی بوونی هه‌یه، بۆیه ناتۆ مه‌به‌ستیه‌تی كه حكوومه‌تی عێراق به‌ڵێن بدات و گه‌ره‌نتی و ده‌سته‌به‌ری سه‌لامه‌تی هێزه‌كانی بكات.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش ته‌وه‌رێكی تر بریتی ده‌بێ له دانانی پلانێكی دیارییكراو، كه تێیدا كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ناتۆ و ده‌ستكردنه‌وه به به‌رنامه‌كانیان و شوێنی نیشته‌جێبوونیان و ئه‌رك و كاره‌كانیان به وردی بخرێته به‌رباس، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ لێكدانه‌وه‌یه‌كی تر هه‌ڵنه‌گرێ و دۆسیه‌ی بوونی ناتۆ له عێراق به سیاسی نه‌كرێت، چونكه هاتنی ناتۆ له‌سه‌ر داوا و به گوێره‌ی ڕێككه‌وتنه له نێوان حكوومه‌تی عێراق و هاوپه‌یمانییه‌كه، نه‌ك به جۆرێكی تر كه میلیشیاكان هه‌میشه دووپاتی لێ ده‌كه‌نه‌وه و به داگیركه‌ر ناوی هێزه‌كانی بیانی ده‌به‌ن.