پاش ئەوەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق هەلبژاردنی پێشوەختەی ڕاگەیاند، محەمەد حەلبووسی کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی وڵاتەکەی ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ شەموو یەکی ئاب، محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لە تویتێکدا رێكخستنی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی بۆ ئهنجوومهنهكهی به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته راگه‌یاند، کە دوێنێ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق وادەی هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی ڕاگەیاندبوو.
محەمەد حەلبووسی لە تویتەکەیدا ڕایگەیاندووە، حكوومه‌ته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كان كارنامه‌ی حكوومه‌ت و پرۆگرامه وزارییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كردووه، ئه‌مانه‌ش بوونه‌ته هۆی به‌رده‌وامبوونی ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانی هاووڵاتییان به‌هۆكاری نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و ژیان و گوزه‌رانێكی شایسته‌تر، بۆیە له پێناو عێراق و قوربانیدانی رۆڵه‌كانی داوای هه‌ڵبژاردنێكی پێشوه‌خته ده‌كه‌ین.
ڕوونی کردووەتەوە، بۆ ئه‌مه‌ش كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كراوه و به‌په‌له‌ی نوێنه‌ران، به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكایه‌تییه‌كان و هێزه سیاسییه‌كان رێك ده‌خه‌یه‌ن، له‌پێناو گرتنه‌به‌ری رێكاره یاساییه‌كان به گوێره‌ی ماده‌ی 64ی ده‌ستوور كه تاكه رێگه‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوهخهتهیه.
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق لە وتارێكدا ئاشكرای كرد، له شەشی حوزه‌یرانی ساڵی داهاتوو هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ده‌كرێت و هاوكاریی كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌كه و چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تیش چاودێری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌كه‌ن.
هاوكات له به‌یاننامه‌یه‌كدا رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق رای گه‌یاند، ئه‌وان پێشوازی له بڕیاره‌كه ده‌كه‌ن و ئاماده‌ی هه‌ر هاوكارییهكیشن بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق.