لە سنووری پارێزگای هەولێر كۆمەڵێك تەقەمەنی دۆزرایەوە

:: PM:04:23:01/08/2020 ‌
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مینی هەولێر بڵاوی كردووەتەوە، بەهۆی بوونی كۆمەڵێك پاشماوەی تەقەمی تیمەكان لە دووەمین ڕۆژی جەژن سەرقاڵی كاركردن بوون و مین تەقەمەنیان هەڵگرتەوە.

ئەمڕۆ شەموو یەكی ئاب، بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مینی هەولێر بڵاوی كردووەتەوە، لەبەردەوامی بەدەمەوە هاتنی داواكاری هاووڵاتییان وێڕای پشووی جەژن ئەمڕۆ ڕێكەوتی یەكی ئاب تیمەكان سەرقاڵی كاركردن بوون.

مەترسیان بۆ هاووڵاتییان دروست كردبوو
باس لەوەشكراوەن لە شارەێی حاجی ئۆمەران سەربە شارۆكەی چۆمان ژمارەیەك پارچە تەقەمەنی كە مەترسیان بۆ هاووڵاتییان دروست كردبوو. پێكهاتبوون لە دوو مین لەجۆری V69 و گولەیەكیRP7 لەلایەن تیمی لەناوبردنی تەقەمەنییەكان توانرا چارەسەری پێویستیان بۆ ئەنجام بدرێت بۆ نەهێشتنی مەترسی لەسەر هاووڵاتییان.

زیانەكانی پاشماوەكانی حكوومەتی پێشووی عێراق كە مین و تەقەمەنییەكی زۆری چاندووە لە سنوورەكانی هەرێمی كوردستان بەردەوامە تائێستە چەندین كەس بوونەتە قوربانی و لەلایەن تیمەكانی مین هەڵگرتنەوەیان بەردەوامە و پێشبینی 12 ملیۆن مین و تەقەمەنی دەكرێت تا ئێستە لە سنوورەكان هەبێت.



وشە - رامیار جەواد