به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م دووی ئاب، ژماره‌یه‌ك عه‌ره‌بی هاورده به‌پاڵپشتی هێزه‌كانی پۆلیسی فیدراڵی عێراق، به‌مه‌به‌ستی داگیركردنی زه‌ویی كوردان، هاتوونه‌ته گونده‌كانی مه‌هاویش و قوڵی ته‌په و حه‌فته‌غار. جووتیارانی كوردیش ده‌ڵێن جارێكی تر رێ ناده‌ین زه‌وییه‌كانمان داگیر بكرێته‌وه.
ئه‌رسه‌لان عه‌لی به‌رپرسی لیژنه‌ی ناوچه‌ی خورماتووی پارتی دیموكراتی كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاند، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له عه‌ره‌بی هاورده‌ی سه‌رده‌می به‌عس كه پاش رووخانی رژێمه‌كه له ناوچه‌كه‌دا نه‌مابوون، ئێسته له هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌دان بۆ سه‌ر ئه‌و زه‌وییانه‌ی كه موڵكی كورد بوون و داگیریان كردبوون.
زیاتر گوتی، ئه‌و عه‌ره‌به هاوردانه به پاڵپشتی پارێزگاری سه‌ڵاحه‌دین ویستی گه‌ڕانه‌وه‌یان هه‌یه، بۆیه پارێزگاری سه‌ڵاحه‌دین نووسراوی بۆ كردوون، له كاتێكدا جووتیارانی كورد كاتێك ویستوویانه داكۆكی له خۆیان بكه‌ن كه زه‌ویی خۆیانه، به‌ڵام له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ته‌قه‌یان لێ كراوه.
جووتیارانی كورد چوونه داكۆكی له مافی خۆیان بكه‌ن كه زه‌وی خۆیانه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ته‌قەیان لێ كراوه
پێوه‌ست به‌و گرژییانه عه‌مید حوسێن عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی خورماتوو به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌و چه‌ند گونده‌ی باس ده‌كرێن هه‌ندێك دوورن له‌خورماتووه‌وه، بۆیه ئێمه نه‌چووین بۆ شوێنی رووداوه‌كه.
محه‌مه‌د فازڵ یه‌كێك له جووتیارانی كورده و بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، ئه‌وان قایمقامی سه‌پێنراوی خورماتوویان ئاگادار كردووه‌ته‌وه له ئه‌گه‌ری مانه‌وه‌ی عه‌ره‌بی هاورده و هه‌ڵدانی خێوه‌ت له‌و شوێنانه، ئه‌وا ئه‌وان كاردانه‌وه‌یان ده‌بێ، بۆیه قایمقامی خورماتوو به‌ڵێنی داوه كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكات.
تا ئێسته و له چوارچێوه‌ی ته‌عریبكردنی ناوچه كوردستانییه‌كاندا، عه‌ره‌بی هاورده له ژماره‌یه‌ك گوندی نێوان داقووق و خورماتوو جێگیر بوونه و ده‌یانه‌وێ به زه‌بری هێز بمێننه‌وه.
گه‌رمیان / سه‌بری هورێنی