پۆلیسی به‌ریتانی بێ ئه‌وه‌ی ناوی بێنێت، رای گه‌یاند كه وه‌زیرێكی پێشووی وڵاته‌كه‌ی به تۆمه‌تی ده‌ستدرێژیی سێكسی، له لێكۆڵینه‌وه‌دایه و دواتریش دادگایی ده‌كرێت.
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م دووی ئاب بڵاوی كردووه‌ته‌وه، پۆلیسی به‌ریتانیا له‌باره‌ی ده‌ستدرێژیی سێكسیی وه‌زیرێكی پێشووی وڵاته‌كه‌ی، رای گه‌یاند كه ئه‌و وه‌زیره چوار تۆمه‌تی ده‌ستدرێژیی سێكسیی له‌سه‌ره و لێكۆڵینه‌وه له‌وباره‌یه‌وه ده‌كرێت. به‌ڵام گوته‌بێژێك به‌ناوی حزبی پارێزگاران له‌و وڵاته رای گه‌یاندووه، چونكه تۆمه‌ته‌كه رژده، ناكرێ له ئێسته‌وه ناوی ئه‌و وه‌زیره‌ی پێشووی به‌ریتانیا ئاشكرا بكرێت.
به‌پێی پێگه‌كه، هه‌ینیی رابردوو پۆلیسی له‌نده‌ن چوار سكاڵای پێ گه‌یشتووه كه هه‌ر سكاڵایه‌ك جیاوازتره له ئه‌ویتر، به‌ڵام هه‌موویان پێوه‌ندییان به ده‌ستدرێژیی سێكسییه‌وه هه‌یه كه وه‌زرێكی پێشووی وڵاته‌كه ئه‌نجامی داوه. سكاڵاكان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارێكی پێشوو به پۆلیس گه‌یشتووه.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه گوته‌بێژ به‌ناوی حزبی پارێزگارانی به‌ریتانیا رای گه‌یاندووه، تۆمه‌ته‌كه زۆر رژده، نه‌ك هه‌ر ده‌ستدرێژیی سێكسی، ته‌نانه‌ت ده‌ستدرێژیی جه‌سته‌ییشه، بۆیه كه ئێسته دۆسیه‌كه كه‌وتووه‌ته ده‌ستی پۆلیس، بێگومان ئه‌نجامی ده‌بێت و ئه‌و جۆره تۆمه‌تانه دیزه‌به‌ده‌رخۆنه ناكرێت.