به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان ڕای گه‌یاند، ئێسته بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا له ھه‌ولێر له لووتكه‌دایه و سه‌رۆكی حكوومه‌تیش ملیارێك دیناری بۆ ته‌رخان كردووه بۆ چاككردنه‌وه‌ی كارگه‌ی ئۆكسجین و دابینكردنی پێویستی بۆ كه‌رتی ته‌ندرستی له ھه‌ولێر، ئێسته له ھه‌ولێر كێشه‌ی ئۆكسجین نه‌ماوه و چاره‌سه‌ر بووه، ھه‌موو ھه‌وڵێك ده‌درێت بۆ رێگریكردن له ته‌شه‌نه‌كردنی زیاتری ئه‌و نه‌خۆشییه و ئه‌وه‌ی پێویست بێت ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
دكتۆر خاڵس قادر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، ئێسته بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا له ھه‌ولێر له لووتكه‌دایه، سروشتی ئه‌و نه‌خۆشییه وایه، سه‌ره‌تا به‌زۆری ته‌شه‌نه ده‌كات و دواتر به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه ده‌چێت، له سلێمانیش به‌وشێوه‌یه بوو و ئێسته له سلێمانی به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه ده‌چێت و له ھه‌ولێر زیادی كردووه.
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ملیارێک دینار بۆ تەندروستی ھەولێر تەرخان کردووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئۆکسجین
زیاتر گوتی، بۆیه پێویسته ھاووڵاتییان ئه‌گه‌ر زۆر پێویست نه‌بن نه‌چنه ده‌ره‌وه و له ماڵه‌وه بن، شوێنه گشتییه‌كانیش به‌داخراوی ده‌مێننه‌وه و له مۆڵه‌كانیش پێویسته پابه‌ندی ڕێنوێنییه‌كان بن، ئه‌گه‌ر نا سزا ده‌درێن، بێگومان له سلێمانیش ناكرێ ڕێنوێنییه‌كان پشتگوێ بخه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دووباره نه‌بێته‌وه.
ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو، سه‌رۆكی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان ملیارێك دیناری بۆ ته‌ندروستی ھه‌ولێر ته‌رخان كردووه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئۆكسجین و پێداویستی تری ته‌ندروستی، بۆیه كارگه‌ی ئۆكسجین چاك ده‌كرێته‌وه و كێشه‌ی ئۆكسجینیش چاره‌سه‌ر كراوه.
ئاشكرای كرد، ئه‌وه‌ی له سلێمانییه ئۆكسجینی شله، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ھه‌ولێر كارگه‌یه و ئۆكسجین له كارگه‌ی ھه‌ولێر دابین ده‌كرێت و كێشه‌ی ئۆكسجین نه‌ماوه.
هه‌ولێر/ بڵند ئیبراھیم