ماوه‌ى شه‌ش ساڵ زیاتره له شاره‌دێی سیده‌كانى سه‌ر به شارۆكه‌ى سۆران، پڕۆژه‌ى نه‌خۆشخانه‌یه‌كى 25 قه‌ره‌وێڵه‌یى به‌هۆى ته‌نگژه‌ى دارایی كاركردنى تێدا راگیراوه، هاووڵاتییانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ش داوا له حكوومه‌ت ده‌كه‌ن هه‌وڵ بدات بۆ وه‌گه‌ڕستنه‌وه‌ى ئه‌و پڕۆژه‌یه و ته‌واوبوونى.
به‌رفراوانى شاره‌دێى سیده‌كان و زۆربوونى رێژه‌ى دانیشتووانان، واى كرد حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌مه‌به‌ستى خزمه‌تكردنى زیاترى بوارى ته‌ندروستى، له ساڵى 2014دا پڕۆژه‌ى نه‌خۆشخانه‌ی 25 قه‌ره‌وێڵه‌یی سیده‌كان كه دوو نهۆمه، به گوژمه‌ى سێ ملیاد و 448 ملیۆن و 350 هه‌زار دینار بۆ ماوه‌ى 300 رۆژ له گوندى سه‌ربیشی نزیكی سیده‌كان بكاته وارى جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌ڵام ماوه‌ى زیاتر له شه‌ش ساڵه به‌هۆى قه‌یرانى داراییه‌وه كاركردن تێیدا راگیراوه .
به‌شیر محه‌مه‌د دانیشتووى سنوورى شاره‌دێى سیده‌كانه كه مامۆستایه به "وشه"ى گوت، سیده‌كان سنوورێكى به‌رفراوانى هه‌یه و نزیكه‌ى 20 هه‌زار كه‌س له‌و ده‌ڤه‌ره نیشته‌جێن، ئه‌مه له كاتێكدایه ناوچه‌یه‌كى سه‌رسنووری و دووره‌ده‌سته له پارێزگاى هه‌ولێر، جیا له نه‌شته‌رگه‌رییه‌كان، ده‌بێت بۆ سه‌رجه‌م نه‌شته‌رگه‌ری و رووداوه نه‌خوازراوه‌كانى وه‌ك بۆردمان، تۆپباران، ته‌قینه‌وه‌ى ته‌قه‌مه‌نییه‌كان، رووداوى ئۆتۆمبێل و رووداوه‌كانى تر روو له سۆران بكرێت، بۆیه پێویست بوو پڕۆژه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى 25 قه‌ره‌وێڵه‌یى سیده‌كان ته‌واو بكه‌ن.
پێشتر فیراز كاكه‌ئه‌مین به‌ڵێنده‌رى پڕۆژه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى 25 قه‌ره‌وێڵه‌یی سیده‌كان له لێدوانێكدا بۆ "وشه" دووپاتى له‌وه كردبووه‌وه له 8/10/2014 وه‌ك كۆمپانیاى ئاراسن ده‌ستمان به‌جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌ى نه‌خۆشخانه كرد، هه‌رچه‌نده ته‌نگژه‌یی دارایی هه‌یه و به‌ڵێنده‌ران كاره‌كانیان راگرتووه، به‌ڵام ئێمه ئاماده‌ین كاره‌كانى خۆمان جێبه‌جێ بكه‌ین له‌و پڕۆژه‌یه، تا ئه‌وكاته‌ى كه توانا‌مان هه‌بێت له شوێنه‌كانى تریش وه‌ك شارۆكه‌ى كۆیه و ته‌قته‌ق و رواندز. بۆ ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ى نه‌خۆشخانه‌ی سیده‌كانیش هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ ته‌واوكردنى پڕۆژه‌كه .
ئه‌وه‌ى جێگه‌ى نیگه‌رانى هاووڵاتییانى سیده‌كانه، پڕۆژه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌و كۆمپانیا و به‌ڵێنده‌ره دەست پێ کراوە بەڵام نه‌توانرا ته‌واو بكرێت
به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێگه‌ى نیگه‌رانى هاووڵاتییانى سیده‌كانه، پڕۆژه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌و كۆمپانیا و به‌ڵێنده‌ره نه‌توانرا ته‌واو بكرێت، دواى ماوه‌یه‌كى كه‌مى كاركردن و دروستكردنى بناغه‌ى پڕۆژه‌كه، به‌ڵێنده‌ر پڕۆژكه‌ى جێهێشتوو و كاره‌كانى راگرت.
د. زێدان ره‌شید برادۆستى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان به "وشه"ى راگه‌یاند، له‌سه‌ر داواكاری به‌نده له 25/8/2019 د. سامان به‌رزنجى وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ره‌زامه‌ندی دا له‌سه‌ر داواكاریمان بۆ ته‌واوكردنی نه‌خۆشخانه‌كه، به نووسراو ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران- سه‌رۆكایه‌تی دیوان كراوه و تێیدا داوای ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دوو ملیار و 948 ملیۆن دینار كراوه بۆ ته‌واوكردنی باڵه‌خانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه. هه‌وڵیش ده‌ده‌ین بۆ وه‌رگرتنى ره‌زامه‌ندى دارایی.
له‌لاى خۆشیه‌وه د. كاروان جه‌مال به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى سۆران به "وشه"ى راگه‌یاند، له 16/2/2013دا دروستكردنى نه‌خۆشخانه‌یه‌كى 25 قه‌ره‌وێڵه‌یى بۆ سیده‌كان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ره‌زامه‌ندى بۆ ده‌رچووه، به‌ڵام به‌هۆى نه‌بوونى زه‌وى و شوێنى پێویست، پڕۆژه‌كه ساڵێك دوا كه‌وت و له ساڵى 2014 له لایه‌ن كۆمپانیاى ئاراسن چووه وارى جێبه‌جێكردنه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى سۆران ئه‌وه‌شی گوت، به‌ڵێنده‌رى پڕۆژه‌كه له ده‌ستپێكى كاركردنى به‌ڵێنى ئه‌وه‌ی دا كه تا پڕۆژه‌ى دروستكردنى نه‌خۆشخانه‌كه كۆتایى پێ نه‌هێنێت، ده‌ست له كاركردن هه‌ڵناگرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه دواى دروستكردنى بناغه و چه‌ند دینگه‌یه‌كى ژێرزه‌وینى باڵه‌خانه‌كه، كاره‌كانى جێهێشت و هۆكاره‌كه‌ش پێنه‌دانى پاره و بودجه‌ى پێویسته .
روونى ده‌كاته‌وه، دروستكردنى ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه بۆ سیده‌كان زۆر پێویسته، چونكه سیده‌كان شوێنێكى دووره‌ده‌سته و رێژه‌یه‌كى زۆر گوندى هه‌یه، نه‌خۆشخانه‌كه‌ش به‌شى سۆنه‌ر و تاقیگه و به‌شى له‌دایكبوون و چه‌ند به‌شێكى تر‌ى گرنگى هه‌یه، هه‌روه‌ها نه‌شته‌رگه‌ریشى لێ ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌وه‌ش ده‌بێته ئاسانكارییه‌كى زۆر باش بۆ هاووڵاتییان و گوندنشینان و ده‌ڤه‌رى سیده‌كان تا چیتر بۆ نه‌خۆشییه‌كانیان روو له سۆران نه‌كه‌ن.
شایانى باسه سیده‌كان له ساڵى 1932 بووه‌ته شاره‌دێ و له رووى كارگێڕییه‌وه سه‌ربه شارۆكه‌ى سۆرانه و به‌دووریى 34 كم له سۆران هه‌ڵكه‌وتووه، سیده‌كان خاوه‌نى زیاتر له 250 گونده و زیاتر له 15 هه‌زار كه‌سى لێ نیشته‌جێیه، له سه‌نته‌رى ئه‌و شاره‌دێیه تا هه‌نووكه بنكه‌یه‌كى ته‌ندروستى لێیه و هاووڵاتییان بۆ نه‌خۆشیی قورس و خه‌واندن و نه‌شته‌رگه‌رییه‌كى كه‌م، ده‌بێت روو له سۆران و شوێنه‌كانى تر.
سیده‌كان/ موڕشید برادۆستى