ئه‌و پڕۆژانه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ سلێمانی خستوونییه‌ته گه‌ڕ، زیاتر له دوو هه‌زار هه‌لی كار له بواره جۆراوجۆره‌كان بۆ هاووڵاتییانی سنووره‌كه ده‌ڕه‌خسێنێ سه‌رباری ئه‌وه‌ی بازاڕی شاره‌كه‌ی بوژاندووه‌ته‌وه.
زیاد كاكه ره‌زا، ئه‌ندامی لیژنه‌ی شاره‌وانی و پڕۆژه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و پڕۆژانه‌ی كه بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی پاره‌ی بۆ ته‌رخانكردوون و كار تێیاندا ده‌ستی پێ كردووه.
روونیشی كرده‌وه كه دوو گه‌وره‌ترین پڕۆژه‌كانی سلێمانی و ئه‌و هه‌ڵمه‌ته گه‌وره‌ی كه بۆ سنووره‌كه ده‌ستی پێ كرد چاككردنی رێگاوبانه‌كان بوون، كه زۆرترین كار له شه‌قامه‌كانی ده‌ره‌وه كرا، هاوكات پڕۆژه‌ی ستراتیجی 100 مه‌تری و پرۆژه‌ی سایلۆی گه‌رمیان و پرۆژه بچووكه‌كان كه پاره‌یان بۆ ته‌رخانكرا ئه‌مانه سه‌روو دوو هه‌زار هه‌لی كاری جۆراوجۆریان ره‌خساندووه.
پڕۆژه‌ی ستراتیجی 100 مه‌تری و پرۆژه‌ی سایلۆی گه‌رمیان و پرۆژه بچووكه‌كان كه پاره‌یان بۆ ته‌رخانكرا ئه‌مانه سه‌روو دوو هه‌زار هه‌لی كاری جۆراوجۆریان ره‌خساندووه
كاكه ره‌زا ده‌ڵێ، هه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره كه كاری تیا ده‌كرێت و پاره‌ی بۆ خه‌رج ده‌كرێت، هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك لانی كه‌م 200 هه‌لی كار بۆ كرێكار و وه‌ستاو ده‌ستی كار و ئامێره‌كانی هه‌لكه‌ندن و شتی تر ده‌ره‌خسێنێ، هه‌روه‌ها خه‌رجی رۆژانه‌ی كرێكاره‌كان و ئه‌وانه‌ی كه خواردن ئاماده ده‌كه‌ن، ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌رپه‌رشتی پرۆژه‌كه‌و پاسه‌وانی ده‌كه‌ن هه‌ر هه‌لی كاره.
ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌ن زیاتر روونی كرده‌وه، ئه‌و پاره‌یه‌ی كه ده‌كه‌وێته بازاره‌وه و جوڵه دروست ده‌كات له‌و شوێنانه‌ی كه كه‌لوپه‌لی بیناسازیان هه‌یه، دواتریش خواست له‌سه‌ر كه‌لوپه‌له‌كان زیاتر ده‌بێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌ر پرۆژه‌یه‌كی بچووكی كه ده‌خریته‌وه گه‌ڕ سه‌روو 20 كرێكاری ده‌وێت، ئه‌مانه به‌بێ پرۆژه ستراتیجییه‌كه‌ی سلێمانی كه ئێسته كاری تیا ده‌كرێت سه‌روو هه‌زار هه‌لی كار له بواره جۆربه‌جۆره‌كان ده‌ڕه‌خسێنێ.
لای خۆیه‌وه ناسڕ ئیسماعیل، شاره‌زای بواری ئابووری به "وشه"ی راگه‌یاند، پڕۆژه‌كان هه‌لی كاریان بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی ره‌خساندووه و ئه‌وه‌ش له ئابووریدا كاریگه‌ری له‌سه‌ر دابه‌زینی رێژه‌ی بێكاری هه‌یه، چونكه هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك هه‌لی كاری ده‌وێت و هه‌لی كاریش بۆ كه‌سانێك ده‌بێت كه كرێكارن و بێكارن.
له‌ماوه‌ی رابردوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ندان پرۆژه‌ی ستراتیجی له سلێمانی ده‌ست پێ كرد و مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان دووپاتی كرده‌وه كه به‌بێ جیاوازی پرۆژه له‌ناوچه‌كانی كوردستان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی