ئه‌مڕۆ له به‌نداوی ئاوه‌سپی له شاره‌دێی ئاوه‌سپی سه‌ر به شارۆكه‌ی كفری دووبرا له‌كاتی مه‌له‌كردندا خنكان.
تەرمەکان رەوانەی پزیشکی دادی کەلار کراون
ئەمڕۆ دووشەم سێی ئاب، عه‌دنان عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی ئاوه‌سپی به "وشه"ی راگه‌یاند، دوا نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕ دووبرا له‌كاتی مه‌له‌كردندا له به‌نداوی ئاوه‌سپی شاره‌دێی ئاوه‌سپی خنكان.
زیاتر روونی دەکاتەوە، ئه‌و دوو برایە كوردن و خه‌ڵكی گوندی بنهكهن له سنووری ئاوه‌سپی و ته‌مه‌نیان /15 ساڵان و 16 ساڵان/ە.
به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی ئاوه‌سپی دووپاتی دەکاتەوە، تەرمی هەردوو براکە لە ئاو هێنراونەتە دەرەوە و رەوانەی پزیشکی دادی کەلار کراون.
لەگەڵ داهاتنی وەرزی گەرما هاووڵاتییان روو دەکەنە رووبار و بەنداوەکان بۆ مەلەکردن و بەپێی ئاماری بەرگری شارستانی ئه‌مساڵ له گه‌رمیان پێنج كه‌س له ئاودا خنكاوه.
گه‌رمیان / سه‌بری هرێنی