به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمى كوردستان، ئامارێكى ترسناك له‌باره‌ى به‌رزبوونه‌وه‌ى ژماره‌ى تووشبووانى ڤایرۆسى كۆرۆنا له هه‌ولێره‌وه بڵاو ده‌كاته‌وه.
ئێسته له هه‌ولێر كۆرۆنا له لوتكه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی خۆیدایه
ئه‌مڕۆ دووشه‌م سێى ئاب، خاڵس قادر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێم له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له فه‌یسبووك ڕاى گه‌یاندووه، "له هه‌ولێر ڕۆژانه 200 تووشبووی نوێى كۆرۆنا ده‌ست نیشان ده‌كرێت، نۆ هێنده‌ی تریش تووش ده‌بن، واته ڕۆژانه دوو هه‌زار كه‌س تووشی ئه‌و ڤایرۆسه ده‌بن."
خاڵس قادر نوسیوویه‌تی، "به‌داخه‌وه ئێسته له هه‌ولێر، كۆرۆنا له لوتكه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی خۆیدایه، ڕۆژانه 200 حاڵه‌ت ده‌ست نیشان ده‌كرێت و نۆ ئه‌وه‌نده‌ی تریش تووش ده‌بن، واته ڕۆژانه نزیكه‌ی دوو هه‌زار كه‌س تووش ده‌بن".
ڕوونى كردووه‌ته‌وه، "چه‌ند ڕۆژێكی تری ده‌وێت تاوه‌كو داده‌به‌زێت و كه‌مده‌بێته‌وه، زۆر ئاگاداری خۆتان بن، سه‌لامه‌ترین شوێن، ماڵه‌وه‌یه، ئه‌و ماوه دوور بن له هه‌موو كه‌سێك جگه له ئه‌ندامانی ماڵه‌وه، ماوه‌ی دوو مه‌تر له نێوان هه‌ركه‌سێكی ده‌ره‌وه بپارێزن و ده‌مامك به‌كاربهێنن."
خاڵس قادر ئاشكراى كردووه، "زوو زوو ده‌ستان بشۆن، ئه‌گه‌ر هه‌ستتان بهناساغی كرد له‌ماڵه‌وه خۆتان كه‌ره‌نتین بكه‌ن، هیچ كه‌سێك با سه‌ردانتان نه‌كات، زۆربه‌ی هه‌ره زۆری حاڵه‌ته‌كان به‌سووكی تێده‌په‌ڕن ئه‌گه‌ر پشووبده‌ن و له‌ماڵه‌وه بمێننه‌وه، جووڵان و گه‌ڕان و هاتوچۆ له‌سه‌ره‌تادا نه‌خۆشیه‌كه قورس‌تر ده‌كات."
ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو، "ئه‌گه‌ر به‌ته‌مه‌نی یان نه‌خۆشی درێژخایه‌نت هه‌یه، یاخود تایه‌كه‌ت زۆر قورسه و به پاراسیتۆڵ دانابه‌زێت یان هه‌ناسه‌ت ته‌نگه یاخود كۆكه‌كه‌ت زۆره و ڕێگه‌نادات پشوو بده‌ی له‌وحاڵه‌تانه سه‌ردانی نه‌خۆشخانه بكه بۆ پشكنین و چاره‌سه‌ر."
جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، "جگه له‌پابه‌ندبوون به‌ڕێنمایی و هاوكاری یه‌كتر هیچ ڕێگه چاره‌یه‌كی ترمان نییه، خودا پشت و په‌نای هه‌موان بێت".
شایانی باسه، له هه‌رێمی كوردستاندا دواین ئاماری تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌مشێوه‌یه‌یه كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاو كراوه‌ته‌وه، 14 هه‌زار و 468 تووشبوو له سه‌ره‌تاوه تا ئه‌مڕۆ، نۆ هه‌زار و 299 كه‌س چاره‌سه‌ر كراون و گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه ماڵه‌وه، 560 كه‌س به ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان مردوون.