كه‌مێك پێش ئێسته وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و ڕێكاره نوێیه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسى كۆرۆنا به‌یانێكی نوێی ڕاگه‌یاند.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێم، 18 بڕیاری نوێی به‌مه‌به‌ستی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ركردووه.
له به‌شێكى بڕیاره‌كه‌ى وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێم هاتووه، كه‌وا سه‌رجه‌م سه‌نته‌ر و نۆرینگه‌كان بۆ ماوه‌ی 14 رۆژ داده‌خرێن، هه‌روه‌ها شوێنه گه‌شتارییه‌كان و پاركه‌كان و كافتریا و چایخانه‌كان و هۆڵه‌كانی وه‌رزش و له‌شجوانی مه‌له‌وانگه‌كان و یانه‌كانی شه‌وانه‌یش داده‌خرێن.