دواى ئهوهى ههریهكه له توركیا و كوێت ئاسمانى وڵاتهكهیان بهڕووى عێراقدا داخست و سهرجهم گشتهكانیان به بیانووى بهرزبوونهوهى ئامارهكانى تووشبووانى ڤایرۆسى كۆرۆنا له وڵاتهكهیان وهستاند، ئهمڕۆ ئێرانیش مەرجی نوێى بۆ گەشتکردنی عێراقییەکان بۆ وڵاتەکەی دیارى كرد.
ئێران مەرجی نوێى بۆ گەشتکردنی عێراقییەکان بۆ وڵاتەکەی دیارى كرد
ئهمڕۆ دووشهم سێى ئاب، وەزارەتی گواستنەوەی عێراق له ڕاگهیاندراوێكدا ڕوونى كردووهتهوه، كهوا حکوومەتی
ئێران مەرجی ئەنجامدانی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای بۆ ئەو گەشتیارە عێراقییانە داناوە کە دەیانەوێت سەردانی ئێران بکەن.
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئاشكراى كردووه، "پێمان ڕاگەیەندراوە هەر گەشتیارێک کە دەیەوێت گەشتی ئێران بکات دەبێت پێشتر پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای كردبێت و ئەنجامەكەی پێبێت".
زیاتر هاتووه، "بڕیارەکە لە سبەی سێشەم چوارى ئابهوه جێبەجێ دەکرێت، هەر گەشیارێکی عێراقیش بە هەر هۆکارێکی گواستنەوە سەردانی ئێران بکات، دەبێت پێشتر لەڕێی ئەنجامدانی پشکنینی کۆرۆناوە سەلامەتی خۆی سەلماندبێت".
شایهنى باسه وەزارەتی گواستنەوەی عێراقیش ڕای گەیاندووه، سبەی لە هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و بەغدا 12 گەشتی هاتن و چوون ئەنجام دەدرێت و گەشتەکانیش بۆ دوبەی، بەیرووت، تاران، نیودەلهی دەبێت.