ئاسایشێك دوو برا کە پۆلیس و پێشمەرگەن دەکوژێت

:: PM:11:28:03/08/2020 ‌
ئەمشەو لە شارۆكەی كفری، كارمەندێكی ئاسایشی گەرمیان دوو ئامۆزای خۆی كووشت و دوات خۆی بەدەستەوە دا. پۆلیس هۆكاری تاوانەكە بۆ کێشەی كۆمەڵایەتی دەگەڕێنێتەوە.

ئه‌مڕۆ دووشه‌م سێى ئاب، موقەدەم عەلی جەمال، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، بە "وشە"ی ڕاگەیاند، ئەمشەو لە شارۆكەی كفری دوو برا بە دەسترێژی گولـلە کوژران.

دووپاتیشی کردەوە، "كەسی تەقەكەر كارمەندی ئاسایشە و خۆی رادەستی ئاسایشی كفری كردووە."

ئەوەیشی خستەڕوو، کە هۆكاری ئەو تاوانە بۆ کێشەی كۆمەڵایەتی دەگەڕێتەوە و كەسی تاوانبار و قوربانییەکان خزمی یەكن بەجۆرێك كەسی تاوانبار ئامۆزای قوربانییەکانە.

سەرچاوەیەك لە پزیشكی دادوەری كەلار، بۆ "وشە" ئاشكرای کرد، دوو کوژراوەکە یەكێكیان ناوی (هیوا جەمال) پێشمەرگەیە ئەوی تریشان ناوی (سامان جەمال) پۆلیسی فریاكەوتنە و برای یەكن.


وشە - محەمەد میران