15 ساڵ بەسەر دامەزراندنی دەزگای خێرخوازی بارزانی تێدەپەڕێت

:: AM:09:05:04/08/2020 ‌
دەزگای خێرخوازی بارزانیی نەمر یادی 15 ساڵەی دامەزراندنی دەكاتەوە. ئەو دەزگایە لەسەر ئاستی وڵاتی ناوچەكە چەندان هەڵمەتی كۆمەككردنی ئەنجام داوە و یارمەتییەكی زۆری ئاوارەكانی عێراقی داوە.

ئەمڕۆ سێشەم چواری ئاب، 15 ساڵ بەسەر دامەزراندنی دەزگای خێرخوازی بارزانیی نەمر تێدەپەڕێت و ڕۆڵێكی گرنگی هەبووە لە كاری خێرخوازی و كۆمەككردنی هاووڵاتییان و ئاوارەكان.

بریتییە لە برەودان بە هاوكاری و كاری خۆبەخشی و خزمەتی كۆمەڵگا
ئەو دەزگایە، دنیابینیی كاركردنی دەزگای خێرخوازی بارزانی، بریتییە لە برەودان بە هاوكاری و كاری خۆبەخشی و خزمەتی كۆمەڵگا.

جگە لەوەی دەزگاكە توانیویەتی هاوكارییە مرۆییەكان بباتە خانەیەكی نێودەوڵەتی، هەم لە دروستكردنی پێوەندیی لەگەڵ ڕێكخراوە جیهانییەكان، هەم ناردنی هاوكارییەكان بۆ دەرەوەی عێراق و هەرێمی كوردستان.

لەماوەی چەند ساڵی ڕابردووشدا ئەو دەزگایە ڕۆڵی گرنگی بینی لە هاوكاریی پەنابەرانی عێراق لە كاتی شەڕی داعش و پێداویستی و كۆمەككردن لە هەرێمی كوردستان و شارەكانی تری عێراق.



وشە - رامیار جەواد