گۆڕانكاری لە دەوامی فەرمانگەیەك كرا

:: AM:09:07:04/08/2020 ‌
سەرۆكایەتی شارەوانیی سلێمانی بڵاوی كردووەتەوە، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، گۆڕانكاری لە كاتی دەوامكردن و چۆنیەتیی مامەڵەی هاووڵاتییان كراوە.

ئەمڕۆ سێشەم چواری ئاب، لە ئاگەدارییەكی سەرۆكایەتی شارەوانیی سلێمانی هاتووە، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و بەمەبەستی خۆپارێزی و جێبەجێكردنی ڕێنوێنییەكانی تەندروستی، دەوامی فەرمانبەران بەشێوەی تەناوب دەبێت.

بۆ تەواوكردنی مامەڵەی هاووڵاتییان و هیچ مامەڵەیەكی نوێ‌ وەرناگیرێت
باس لەوەش كراوە، وەك سەرۆكایەتی شارەوانی ئاگەداری هاووڵاتییان دەكەینەوە ڕۆژانی یەكشەم و دووشەم، مامەڵەی هاووڵاتییان وەردەگیرێت و ڕۆژانی سێشەم و چوارشەم تەرخان دەكرێت بۆ تەواوكردنی مامەڵەی هاووڵاتییان و هیچ مامەڵەیەكی نوێ‌ وەرناگیرێت.

ئەو ئاگەدارییە لە كاتێكدایە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئێستە سەرجەم دامەزراوەكان سەرپشك كراون لە چۆنیەتی ڕاییكردنی مامەڵەی هاووڵاتییان ئەوەیش بەمەبەستی خۆپارێزی.

بەهۆی تاپۆكردنی خانووە بێ‌ تاپۆكان، ئێستە لە شارەوانییەكانی هەرێمی كوردستان هاووڵاتییان سەردانی زۆریان دەكەن، ئەوەیش وایكردووە كاروباری هاووڵاتییان ڕێك بخرێتەوە.



وشە - رامیار جەواد