به‌پێی قسه‌ی په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان بێت، چاكسازی هه‌نگاوی باشی ناوه، په‌رله‌مانیش چاودێری كاره‌كان ده‌كه‌ن. حكوومه‌ت له‌ناو جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازییه.
ئه‌مڕۆسێشه‌م چواری ئاب، جه‌لال محه‌مه‌د ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی گۆڕان به "وشه"ی راگه‌یاند، یاسای چاكسازی له بواری جێبه‌جێكردندایه، به‌پێی ئه‌و پێڕه‌وه‌ی بۆی ده‌ركراوه، وه‌زاره‌ته پێوه‌نداره‌كانیش هاتوونه‌ته راسپاردن كاره‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن.
چاودێری جێبه‌جێكردنی چاكسازی ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌نگاوی كۆتاییدا بزانین چی كراوه
ئه‌و په‌رله‌مانتاره روونی ده‌كاته‌وه، ده‌بێ چاوه‌ڕوانی جێبه‌جێكردنی سه‌رجه‌م بڕگه و ماده‌كانی یاسای چاكسازی بكه‌ین، به‌ڵام به‌شێكیان هه‌نگاوی زۆریان ناوه، ئه‌نجامێكی باشیان ده‌بێت.
"لیژنه پێوه‌نداره‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان، چاودێری جێبه‌جێكردنی چاكسازی ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌نگاوی كۆتاییدا بزانین چی كراوه و چی نه‌كراوه". جه‌لال محه‌مه‌د وا ده‌ڵێت.
یاسای چاكسازی له مووچه و ده‌رماڵه و خانه‌نیشنی و به‌خشین و ئیمتیازه‌كانی تر، پڕۆژه‌ی یاسای حكوومه‌ت بوو و نێرایه په‌رله‌مان و بوو به‌یاسا، له هه‌شت به‌ش و 17 ماده پێكدێت، مه‌به‌ست له یاساكه وه‌ك هاتووه، نه‌هێشتنی دوو مووچه، رێكخستنه‌وه‌ی ده‌رماڵه، ده‌رخستنی ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی خانه‌نشینی.. هتد، له یه‌كی ته‌مووز چووه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.