چین بۆ ئەمەریكا ئۆتۆمبێلی كارەبایی بەرهەم دەهێنێت

:: AM:10:49:04/08/2020 ‌
لە دوای ئەوەی چین لە بازاڕی مۆبایل توانی جێ بە جۆرەكانی تری مۆبایل لێژ بكات، ئەمجارە رووی لە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی كارەبایی هەرزان و تایبەت بە بازاڕەكانی ئەمەریكا كردووە.

كۆمپانیای چینی kandi دەیەوێ تا كۆتایی ئەمساڵ دوو جۆر ئۆتۆمبێلی كارەبایی لە ئەمەریكا بخاتەڕوو و یەكێك لەو ئۆتۆمبێلانەش دوای خستنەڕووی باج بە 20 هەزار دۆلار دەفرۆشرێت. كۆمپانیاكە ئۆتۆمبێلەكەی بە k27 ناوناوە.
حەوت هەزار و 500 دۆلار باجی خراوەتە سەر

راستییەكەی نرخی ئۆتۆمبێلەكە 12 هەزار و 999 دۆلارە، بەڵام حەوت هەزار و 500 دۆلار باجی خراوەتە سەر و كڕیاری ئەمەریكا بە 20 هەزار و 499 دۆلار دەتوانن ببنە خاوەنی ئۆتۆمبێلەكە.

بەگوێرەی مێهرنیوز كۆمپانیاكە جۆرێكی تری ئۆتۆمبێل دەخاتەڕوو كە بە k23 ناسراوە و ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلەش بە 22 هەزار و 499 دۆلار دەفرۆشرێت.

پێویستە بگوترێ پێشتر چین بە خستنەڕووی مۆبایلی هواوی خەریك بوو بازاڕەكانی ئەمەریكا بە تەواوی داگیر بكات، تا دواجار دۆناڵد ترەمپ بە بیانووی كاری سیخوڕی، چالاكییەكانی ئەم جۆرە مۆبایلەی لە ئەمەریكا وەستاند و تەنانەت هەر كۆمپانیایەكیش هاوكاری هواوی بكات ئەوا تووشی سزا دەبێت.

ئۆتۆمبێلی كارەبایی لە ئەمەریكا زۆر گرانن و چین بەم كارەی دەیەوێ ئەم بازاڕەی ئەمەریكا كۆنترۆڵ بكات.


وشە - سلێمان تاشان