گرووپێك له زانایان دوای چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئێسكی دهیناسۆڕێكی 77 ملیۆن ساڵ پێش ئێسته، بۆیان ده‌ركه‌وتووه تووشی شێرپه‌نجه بووه.
ماڵپه‌ڕی
عه‌ره‌بییه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، گرووپێك له زانایان توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر پارچه ئێسكی قاچی ده‌یناسوڕێك كردووه، بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه ته‌مه‌نی دهیناسۆڕهكه بۆ 77 ملیۆن ساڵ پێش ئێسته ده‌گه‌ڕێته‌وه و ئه‌وكات به‌ده‌ست نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌وه ناڵاندوویه‌تی.
77 ملیۆن ساڵ پێش ئێسته تووشی شێرپه‌نجه بووه
پسپۆڕانی پزیشكیی The Lancet Oncology ده‌ڵێن: به‌پێی توێژینه‌وه له ئێسكه‌كه بۆمان ده‌ركه‌وتووه، دهیناسۆڕهكه له‌و جۆرانه بووه كه سه‌رێكی گه‌وره و شاخێكی درێژیان هه‌بووه و 77 ملیۆن ساڵ پێش ئێسته ژیاوه.
هه‌روه‌ها گرووپی زانایانی زانكۆی McMasterی كه‌نه‌دی ده‌ڵێن، ئێسكی قاچی چه‌پی دهیناسۆڕهكه ساڵی 1989 دۆزراوه‌ته‌وه، له‌و كاته‌دا به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتبوو كه ئێسكه‌كه ته‌نیا شكانێكی ئاسایی هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌مساڵ زیاتر توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر كرا و به به‌كارهێنانی ئامێری پێشكه‌وتووتر كاری له‌سه‌ر كرا، ده‌ركه‌وت ئێسكه‌كه شێرپه‌نجه‌ی هه‌بووه.
زانا كه‌نه‌دییه‌كان پێشتر تووشبوونی دهیناسۆڕێكی تریان به شێرپه‌نجه له‌ڕێی كلكه‌وه ڕاگه‌یاندبوو، به‌پێی توێژینه‌وه‌كان بۆیان ده‌ركه‌وتبوو كه ئه‌ویان 66 ملیۆن ساڵ پێش ئێسته ژیاوه و گرێی شێرپه‌نجه‌ش له بڕبڕهیدا هه‌بووه، دواتر بۆیان ده‌ركه‌وت به‌شێكی زۆری ده‌یناسۆڕه‌كان به‌ده‌ست ئه‌و نه‌خۆشییه‌وه ناڵاندوویانه و له‌ناویاندا باو بووه.