ده‌زگای ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی پارتی له راگه‌یه‌نراوێكدا به‌بۆنه‌ی شه‌شه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی كاره‌ساتی جینۆسایدی ئێزیدییه‌كان بڵاو كردووه‌ته‌وه، به موزایه‌ده‌چییه‌كان ده‌ڵێین پارتی شه‌ڕ ده‌كات و به‌رگری ده‌كات و خاوه‌ن به‌ڵێنی خۆیه‌تی. ئێوه‌یش ته‌نیا موزایه‌ده و بوختان هه‌ڵبه‌ستن و قسه‌ی به‌تاڵتان بۆ ماوه‌ته‌وه.
سه‌رۆك بارزانی خۆی سه‌رپه‌رشتیی به‌ره‌كانی شه‌ڕی كرد
ئه‌مڕۆ سێشه‌م چواری ئاب، ده‌زگای ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی پارتی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، شه‌ش ساڵ به‌ر له ئێسته تیرۆریستانی داعش په‌لاماری ده‌ڤه‌ری شنگال و كوردستانیان دا و تاوانی دڕندانه‌یان به‌رانبه‌ر خوشك و برا ئێزیدییه‌كانمان له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا ئه‌نجام دا. جێی داخه كه دوای تێپه‌ڕینی شه‌ش ساڵ له بابه‌تی ئه‌و كاره‌ساته‌دا، هێشتا گوێمان له موزایه‌ده و لێكدانه‌وه‌ی ناحه‌ق و بێویژدانانه ده‌بێ كه ئامانجیان لێی له‌كه‌داركردنی پارتی دیموكراتی كوردستان و كه‌مبایه‌خكردنی سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌یه. له وه‌ڵامی ئه‌و موزایه‌ده و ناحه‌قییه‌دا ده‌ڵێین، هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان ده‌زانن كه ئه‌گه‌ر كار گه‌یشته به‌رگریكردن و شه‌ڕ له‌پێناو كوردستان، ئه‌وه پارتییه شه‌ڕی دوژمن و ناحه‌زانی كوردستان ده‌كات و شانیش ده‌داته به‌رپرسیارێتی و خۆی به خاوه‌نی سه‌ركه‌وتن و شكسته‌كان ده‌زانێت. سروشتی شه‌ڕیش وایه كه سه‌ركه‌وتن و شكست و پاشه‌كشێ و شه‌هیدبوون و قوربانیدانیشی تێدایه.
زیاتر روون كراوه‌ته‌وه، له سه‌ره‌تاكانی شه‌ڕی داعشدا هێزی پێشمه‌رگه چه‌كی پێویستی له به‌رده‌ست نه‌بوو. عێراق ئابڵۆقه‌ی چه‌كی خستبووه سه‌ر پێشمه‌رگه و ئه‌مه‌ریكایش ڕێی نه‌ده‌دا وڵاتان چه‌ك بفرۆشنه پێشمه‌رگه. كه‌چی داعش چه‌ك و توانای سوپاكانی دوو ده‌وڵه‌تی سووریا و عێراقی كه‌وتبووه ده‌ست. له‌كاتی داگیركردنی شنگالدا له لایه‌ن داعشه‌وه له سێـی ئابی 2014 پێشمه‌رگه ته‌نیا چه‌كی سووكی له به‌رده‌ست بوو. شنگالیش 70 كیلۆمه‌تر له هه‌رێمی كوردستان دوور بوو و ئه‌و ڕێیه سه‌ره‌كییانه‌ی هه‌رێمی به شنگاله‌وه ده‌به‌سته‌وه، له لایه‌ن به‌شێك له‌و هۆزه عه‌ره‌بانه گیران كه ده‌ستیان له‌گه‌ڵ داعش تێكه‌ڵ كردبوو و ڕێ بۆ چوونی هێزی پشتیوانی بۆ شنگال له ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌مدا گیرا. ئه‌وكات ئه‌مه‌ریكا و هێزی هاوپه‌یمانانیش له‌ناو شه‌ڕدا نه‌بوون كه بتوانن یارمه‌تیی پێشمه‌رگه بده‌ن.
له به‌شێكی تری راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی له چیا له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی شنگالدا مانه‌وه، قاره‌مانانه چیای شنگال و شه‌ره‌فه‌دینیان له په‌لاماره‌كانی داعش پاراست و ڕێیان نه‌دا ده‌ستی داعش بگاته سه‌دان هه‌زار خه‌ڵك كه په‌نایان بۆ چیای شنگال بردبوو.
"له سێـی ئاب كه داعش شنگالی گرت، تا 14ـی ئابی 2014 پێشمه‌رگه خه‌ڵكی پاراست و قوربانیشی دا و زۆر له‌و كورده ئێزیدییانه ڕزگار كران و بۆ هه‌رێم گواسترانه‌وه و ده‌ستی داعش نه‌گه‌یشته یه‌ك كه‌سی كوردی ئێزیدیش. به‌ڵام كاره‌ساته‌كه كاتێك بوو كه له 14ـی ئاب ژماره‌یه‌ك كوردی ئێزیدی له‌سه‌ر به‌ڵێنی هه‌ندێ هه‌لپه‌رست و سه‌رۆك هۆزه عه‌ره‌به‌كان كه به‌ڵێنیان دابوو داعش ئازاری هیچ كه‌س نادات، له چیا هاتنه خوار و هانی به‌شێك له كورده ئێزیدییه‌كانیان دا كه بۆ ناوچه‌كانیان له باشووری شنگال بگه‌ڕێنه‌وه. پاش ئه‌وه‌ی گه‌ڕانه‌وه و كه‌وتنه ده‌ست داعش، داعش و هۆزه عه‌ره‌به‌كان پشتیان له به‌ڵێنه‌كه‌یان كرد و تاوان و سته‌می زۆر گه‌وره‌یان له دژی هاووڵاتییانی كوردی بێتاوانی ئێزیدی ئه‌نجام دا كه له‌سه‌ر به‌ڵێنی ئه‌وان گه‌ڕابوونه‌وه". له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا وا نووسراوه.
ده‌زگای ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی پارتی دووپاتی كردووه‌ته‌وه، دوای ئه‌و كاره‌ساته و موزایه‌ده و دوژمنكاریی ناوخۆیی له دژی پێشمه‌رگه، سه‌رۆك بارزانی خۆی سه‌رپه‌رشتیی به‌ره‌كانی شه‌ڕی كرد و به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی به كوردانی ئێزیدیدا كه له ماوه‌ی كه‌متر له 100 ڕۆژ ڕێیه‌كانی ده‌ڤه‌ری شنگال و چیای شنگال ئازاد بكات و سه‌ری داعشه‌كان ده‌كه‌وێته ژێر پێی ئێزیدییه‌كان. سه‌رۆك بارزانی و پێشمه‌رگه به‌ڵێنی خۆیان برده سه‌ر و چیای شنگال و ئه‌و ڕێیانه‌ی هه‌رێمیان به ده‌ڤه‌ری شنگال ده‌به‌سته‌وه به ته‌واوه‌تی ئازاد كران. ئێسته ئێمه به‌و موزایه‌ده‌چییانه ده‌ڵێین ئه‌و كاتانه‌ی 500 پێشمه‌رگه گیانی خۆیان بۆ شنگال كرده قوربانی، ئێوه له كوێ بوون؟ ئێوه له كوێ بوون كه بست به بستی ده‌ڤه‌ری شنگال به خوێن و قاره‌مانێتی ئازاد كرا؟ ئێوه له كوێ بوون كه پێشمه‌رگه قاره‌مانانه تۆڵه‌ی له داعش كرده‌وه و ئه‌فسانه‌ی داعشی شكاند و سه‌ری داعشی خسته ژێر پێی كوردانی ئێزیدی؟ به موزایه‌ده‌چییه‌كان ده‌ڵێین پارتی شه‌ڕ ده‌كات و به‌رگری ده‌كات و خاوه‌ن به‌ڵێنی خۆیه‌تی. ئێوه‌یش ته‌نیا موزایه‌ده و بوختان هه‌ڵبه‌ستن و قسه‌ی به‌تاڵتان بۆ ماوه‌ته‌وه.