ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی عێراق رای ده‌گه‌یه‌نێت، سه‌رۆك وه‌زیران كه‌وته هه‌ڵه‌وه له دیاریكردنی رۆژی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له عێراق. له‌به‌رئه‌وه‌ی له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ودا نییه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م چواری ئاب، به‌هار مه‌حموود ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی عێراق به "وشه"ی راگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رۆژی هه‌ڵبژاردنی دیاری كردووه، په‌رله‌مانی عێراق هیچ واده‌یه‌كی بۆ كۆبوونه‌وه‌ی خۆهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دیاری نه‌كردووه.
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له‌سه‌ر داوای (3/1) ئه‌ندامه‌كانی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌و
روونی ده‌كاته‌وه، دیاریكردنی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆك وه‌زیراندا نییه، به‌ڵكو هه‌ندێك رێكاری ده‌ستوروی هه‌یه ده‌بێ جێبه‌جێ بكرێن، سه‌رۆك وه‌زیران ده‌توانێ كاتی هه‌ڵبژاردنی خولێك كه چوار ساڵێك جارێك ده‌كرێت دیاری بكات، به‌ڵام مسته‌فا كازمی كه‌وتووه‌ته‌وه هه‌ڵه‌وه له دیاریكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی بۆچی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كه‌وته ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌وه؟ به‌هار مه‌حموود ده‌ڵێ ئه‌و گوشاره‌ی له‌لایه‌ن خۆپێشانده‌ران له‌سه‌ری بوو، توانی كه‌می بكاته‌وه، تۆپی هه‌ڵبژاردنیش بخاته گۆڕه‌پانی لایه‌نه سیاسییه‌كان.
له خاڵێكی ماده‌ی 64ی ده‌ستووری عێراقدا هاتووه، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له‌سه‌ر داوای (3/1) ئه‌ندامه‌كانی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه. یان له‌سه‌ر داوای سه‌رۆك وه‌زیران و به‌ڕه‌زامه‌ندی سه‌رۆك كۆمار.
له خاڵێكی تری ماده‌ی 64ی ده‌ستووردا هاتووه، سه‌رۆك كۆمار له‌كاتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، داوای هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له وڵات ده‌كات كه له ماوه‌ی 60 رۆژ تێپه‌ڕ نه‌كات.
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران عێراق، 31ی ته‌مووز كه به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه په‌یامێكی ئاراسته‌ی گه‌لی عێراق كرد و ئاماژه‌ی دا، شه‌شی حوزه‌یرانی ساڵی داهاتوو وه‌ك رۆژی هه‌ڵبژاردن دیاری كرد، ئه‌مه‌یش كاردانه‌وه‌ی له ناوخۆی عێراق لێ كه‌وته‌وه.