شەپۆلی دووەمی كۆرۆنا لە فیلیپین دەیان ملیۆن كەسی كەرەنتین كرد

:: PM:01:39:04/08/2020 ‌
بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە فیلیپین، حكوومەتی ئەو وڵاتەی ناچار كرد بڕیاری كەرەنتینكردنی دەیان ملیۆن كەس بدات.

بەپێی بڕیارەكە دانیشتووانی مانێلی پایتەخت و چوار پارێزگای تری ئەو وڵاتە، دەبێت دوو هەفتەی تر لە ماڵەوە كەرەنتین بكرێن.

بڕیاری كەرەنتینكردنی پایتەخت لە لایەن حكوومەتەوە دوای ئەو هۆشدارییە هات كە بەرپرسانی تەندروستی ئەو وڵاتە بڵاویان كردەوە و گوتیان، ئەگەر بڕیاری كەرەنتین نەدرێت، ئەوا سیستمی تەندروستیی وڵاتەكە تووشی داڕمان دەبێت.

هێشتا دوو مانگ بەسەر كەرەنتینی یەكەم جاری ئەو وڵاتەدا تێنەپەڕیوە كە دیسان بڕیاری كەرەنتین درایەوە.

بەگوێرەی رادیۆ فەردا، لە چەند رۆژی رابردوودا ژمارەی قوربانیانی كۆرۆنا لە فیلیپین پێنج هێندە زیادی كردووە.
لە یەك رۆژدا لە فیلیپین پێنج هەزار كەس تووشی كۆرۆنا بوون

تەنیا لە یەك رۆژدا لە فیلیپین پێنج هەزار كەس تووشی كۆرۆنا بوون و بەگشتی لەو وڵاتە سەرووی دوو هەزار و 104 كەس بە كۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە.

پێویستە بگوترێ شەپۆلی دووەمی كۆرۆنا لە وڵاتان دەستی پێ كردووە و دەگوترێ ئەم شەپۆلە لە هی یەكەم مەترسیدارتر دەبێت ئەگەر رێوشوێنی توند بەرانبەری نەگیرێتەبەر.


وشە - سلێمان تاشان