ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كورد له سووریا "ئه‌نه‌كه‌سه" ئاشكرای ده‌كات، ھه‌ریه‌كه له ته‌ڤده‌م و ئه‌نه‌كه‌سه ره‌شنووسی خۆیان پێشكه‌شی ئه‌مه‌ریكا كردبوو بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆی له‌سه‌ر بكه‌ن، ئه‌مه‌ریكاش ھه‌ردوو ره‌شنووسه‌كه‌ی كردووه‌ته یه‌ك ره‌شنووس و ھه‌ردوولا له‌سه‌ر ئه‌و ره‌شنووسه ده‌ستیان به گفتوگۆ كردووه.
هەردوو لا رەشنووسی خۆمان داوەتە ئەمەریکا و ئەوانیش تێکهەڵکێشیان کردوون
ئه‌مڕۆ سێشه‌م چواری ئاب، د. كاوه ئازیزی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كورد له سووریا به "وشه"ی راگه‌یاند، له قۆناغی یه‌كه‌می دانوستانه‌كانی نێوان ته‌ڤده‌م و ئه‌نه‌كه‌سه، له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه سیاسییه‌كان گه‌یشتینه رێككه‌وتن و بڕیار درا له قۆناغی دووه‌می دانوستانه‌كان، كێشه ئیداری و سه‌ربازییه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین، ئێسته گفتوگۆی قۆناغی دووه‌می نێوان ھه‌ردوولا ده‌ستی پێ كردووه.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، ئه‌نه‌كه‌سه و ته‌ڤده‌م ھه‌ریه‌كه‌یان ره‌شنووسێكیان ئاماده كردبوو بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆ بۆ قۆناغی دووه‌م ده‌ست پێ بكه‌ن و پێشكه‌شی ئه‌مه‌ریكایان كردبوو، ئه‌وانیش ھه‌ردوو ره‌شنووسیان كردووه به یه‌ك و ئه‌و ره‌شنووسه ده‌بێته بنه‌مای دانوستانه‌كانی نێوان ھه‌ردوولا.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كورد له سووریا دووپاتی ده‌كاته‌وه، ئه‌نه‌كه‌سه و ته‌ڤده‌م یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئه‌و ره‌شنووسه كردووه كه یه‌كه‌م خاڵی دروستكردنی مه‌رجه‌عێك ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه ئیداری و سه‌ربازییه‌كان و گفتوگۆكان به‌رده‌وا ده‌بن تا ده‌گه‌نه رێككه‌وتن.
هه‌ولێر/ بڵند ئیبڕاهیم