له دێرزه‌مانه‌وه واهاتووه كه تاكی كورد به زوویی ده‌چێته ژێر كاریگه‌ری و كۆنترۆڵی هه‌ر ڕووداو و كاردانه‌وه‌یه‌ك، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر بیكات به په‌رچه‌كرداری رقی خۆی بۆ ناوه‌وه‌ی كوردستان.
دوای هاتنی سۆشیال میدیا و فرانبوونی تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی له هه‌رێمی كوردستان و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی كێشه كۆمه‌ڵایه‌تی و حزبییه‌كان، ئه‌و كاریگه‌رییه زیاتر به تاكی كورده‌وه ده‌ركه‌وت كه ده‌شێ له ڕۆژێكدا بكه‌وێته ژێر كاریگه‌ریی ده‌یان ڕووداو و كاردانه‌وه‌ی خێرا.
ڕووداوێك له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه یان له مۆزه‌مبیق و ئه‌سیوپیا روو ده‌دات، به‌ڵام لێره تاكی كورد پێی سه‌رسامه
زۆرجار وا ده‌ركه‌وتووه كه ڕووداوێك له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه یان له مۆزه‌مبیق و ئه‌سیوپیا روو ده‌دات، به‌ڵام لێره تاكی كورد پێی سه‌رسامه و ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری. ئه‌گه‌ر تا ئێره ئه‌و ره‌وشه ئاسایی بێت، به‌ڵام ئه‌وه ئاسایی نییه كاتێك ڕووداوێك له‌و دووره‌ده‌سته‌وه ڕوو ده‌دات و به رووداوێكی كوردستان ده‌به‌سترێته‌وه، یان كه زۆرجار بۆ رقی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی به‌كار ده‌هێنرێ.
ئه‌وه‌ی جێی پرسیاره بۆچی تاكی كورد ئه‌وه‌نده ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ریی ڕووداوه‌كان ئه‌گه‌ر له وڵاتانی دنیایش بێ؟ له‌كاتێكدا به‌شێك له‌و ڕووداوانه كه تاكی كورد پێی سه‌رسامه، زۆرجار "فه‌یك نیوز" ده‌رده‌چێ و راستی ڕووداوه‌كه بوونی نییه.
هیچ گێڕانه‌وه‌یه‌ك 100% وه‌ك واقیع نییه
له كتێبی "فه‌یك نیوز.. كۆتایی حه‌قیقه‌ت و سه‌رده‌می جه‌نگی بایۆپۆڵهتیك" كه سه‌رباز ئه‌حمه‌د نووسیویه‌تی و ده‌زگای ڕۆژنامه‌وانی "وشه" چاپی كردووه، به ڕوونی باس له‌وه كراوه كه به‌گوێره‌ی بنه‌ما زانستی و ده‌روونناسییه‌كان، هه‌موو جۆره گێڕانه‌وه‌یه‌ك به‌لاڕێدابردنی تێدایه و هیچ گێڕانه‌وه‌یه‌ك 100% وه‌ك واقیع نییه. بۆیه هه‌موو كه‌وتنه ژێر كاریگه‌رییه‌كی خێرا كاریگه‌رییه‌كی نه‌رێنی دروست ده‌كات.
لێره‌دا چه‌ند نموونه‌یه‌ك له‌سه‌ر تاكی كورد و كاریگه‌ری ڕووداوه‌كان له‌سه‌ر فه‌یسبووكه‌كانیان ده‌خه‌ینه ڕوو، ئه‌و پیاوه ناوی جۆرج فلۆید بوو و ته‌مه‌نی 46 ساڵ بوو، دوای ئه‌وه‌ی له به‌رده‌م دوكانێك له ناوچه‌ی مینیاپۆلیس له شاری مینیسۆتا گیرا، گیانی له ده‌ست دا. رووداوێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه، به‌ڵام تاكی كوردی ده‌چێته ژێر كاریگه‌ریی ئه‌و ڕووداوه و فه‌یسبووكه‌كه‌ی پڕ ده‌كات له وێنه. ده‌یبه‌ستێته‌وه به ڕووداوی كوشتنی كچێكی ئێزیدی له كوردستان یان هه‌ر ڕووداوێكی تری كۆمه‌ڵایه‌تی. ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و حاڵه‌ته دوور نه‌ڕۆین و بێینه‌وه عێراق، ده‌رده‌كه‌وێ كه هه‌ندێك له تاكی كورد چه‌نده سه‌رسامن به سه‌ربازێكی عێراقی یان سه‌رۆك وه‌زیرانێكی عه‌ره‌ب كه هێشتا ئه‌زموونی شه‌ش مانگی له سه‌رۆكایه‌تی نییه.
فه‌یسبووكی تاكی كورد پڕ ده‌بێ له ستایش و پیاهه‌ڵدان بۆ عه‌ره‌بێك به‌بێ ئه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌یه‌كی واقعییانه بۆ ره‌وشه‌كه بكرێ
كاتێك سوپای عێراق سووكایه‌تی به مێرمنداڵێك ده‌كه‌ن و دواتر وه‌ك به‌رزه‌كی باران بۆی ده‌رده‌چن، به‌ڵام بۆ وێنه‌گرتنێك منداڵه‌كه ده‌به‌نه لای سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئه‌وا فه‌یسبووكی تاكی كورد پڕ ده‌بێ له ستایش و پیاهه‌ڵدان بۆ عه‌ره‌بێك به‌بێ ئه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌یه‌كی واقعییانه بۆ ره‌وشه‌كه بكرێ و دواتر وێنه‌كه ده‌چێته چوارچێوه‌ی "فه‌یك نیوز".
زۆر له‌و كاریگه‌رییانه وه‌ك توێژه‌ران ده‌ڵێن، پێوه‌ندی به ڕقی سیاسیی هه‌یه یان خۆ به‌تاڵكردنی ڕقی تاكه له كه‌سێك یان شتێك، كه ئه‌وه هۆكارێكی سه‌ره‌كییه بۆ كه‌وتنه ژێر كاریگه‌ری ڕووداوه‌كان.
ستار باقی كه‌ریم مامۆستای زانكۆ و توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆچوونی له‌سه‌ر ئه‌و پرسه وایه كه كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی به‌رده‌وام له ستێرس ده‌ژی و كه‌وتوونه‌ته ژێر كاریگه‌ری سۆزداری نه‌ك عه‌قڵ و كاریان به‌وه نییه كه ئه‌و ڕووداوه‌ی كه‌وتوونه‌ته ژێر كاریگه‌ری چه‌نده ڕاسته.
ئه‌و توێژه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تییه بۆ "وشه" گوتی، تاكی كوردی وای لێ هاتووه كه تووڕه‌بوونه‌كانی له فه‌یسبووك یان به هه‌ر شتێك بێ هه‌ڵده‌ڕێژێ. ئه‌وه‌یشی گوت، "كه به ڕووداوێك له دووره وڵاتێكه‌وه تاكی كورد هاوخه‌مییه‌ك بۆ خۆی ده‌دۆزێته‌وه و قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن".
ئه‌وه خاڵی لاوازی تاكی كورده
ستار باقی پێی وایه كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی به‌دوای فریادهڕهسێك ده‌گه‌ڕێت و ده‌یه‌وێ به هه‌رجۆرێك بێ له‌و دۆخه چه‌قبه‌ستووه‌ی هه‌یه رزگاری بێت، ئه‌وه‌یش نموونه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌یه كه ناتوانرێ زۆر به ئاسانی كاری له‌سه‌ر بكرێ و كۆمه‌ڵگه‌كه كه‌متر پشت به خۆی ده‌به‌ستێت.
ئه‌و توێژه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تییه پێی وایه ئه‌وه خاڵی لاوازی تاكی كورده كه به‌و جۆره مامه‌ڵه ده‌كه‌ن و ده‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌ریی هه‌ر رووداوێك كه روو ده‌دات، به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌دوای ڕاستیی ڕووداوه‌كه‌دا بگه‌ڕێن.