ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی بۆ جه‌ژنی قوربان روویان كردووه‌ته پارێزگای سلێمانی، سه‌رجه‌میان گه‌شتیاری ناوخۆیی بوون و ژماره‌یان سه‌رووی 50 هه‌زار گه‌شتیار بووه، له گه‌شتوگوزاردا خه‌مڵاندنێك هه‌یه كه دانراوه بۆ خه‌رجی ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی روو له ناوچه‌كه ده‌كه‌ن و ده‌مێننه‌وه، ئه‌ویش بۆ هه‌ر گه‌شتیارێك 200 دۆلار دانراوه، به‌و پێیه سه‌رووی 10 ملیۆن دۆلار ته‌نیا له پارێزگای سلێمانی له لایه‌ن گه‌شتیارانه‌وه خراوه‌ته بازاڕ.
ته‌واوی شوێنه گه‌شتیارییه‌كان پڕ بوون
به‌پێی زانیارییه‌كان، سێ رۆژه ته‌واوی هۆتێل و مۆتێل و میوانخانه‌كانی شاری سلێمانی پڕ بوون له گه‌شتیار و ته‌نانه‌ت هیچ شوێنێكیش نه‌ماوه‌ته‌وه كه بێ گه‌شتیار بێت، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌و لێشاوه زۆره‌ی گه‌شتیارانی عه‌ره‌ب.
داهاتی گه‌شتیاری به‌هۆی ئه‌وه‌ی ته‌واوی پڕۆژه گه‌شتیارییه‌كان له لایه‌ن كه‌رتی تایبه‌ت و هاووڵاتی سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت، ته‌واوی ئه‌و داهاته بۆ هاووڵاتییان و خاوه‌ن پڕۆژه و دوكان و شوێنه بازرگانییه‌كان ده‌بێت و له رووی ئابوورییه‌وه گرنگی زۆری هه‌یه و بازاڕ ده‌بووژێنێته‌وه.
سوهه‌یب عارف خاوه‌نی سه‌یرانگای گه‌شتیاریی "دیه" له هاوینه‌هه‌واری ئه‌حمه‌د ئاوا به "وشه"ی راگه‌یاند، له دووه‌م رۆژی جه‌ژنه‌وه گه‌شتیارێكی زۆر روویان له هاوینه‌هه‌واری ئه‌حمه‌د ئاوا كردووه، ته‌واوی شوێنه گه‌شتیارییه‌كان پڕ بوون، بگره به‌هۆی نه‌مانی شوێنه‌وه هه‌ندێ له گه‌شتیاره گه‌نج و سه‌ڵتەکان له‌سه‌ر شه‌قامه گشتییه‌كه ماونه‌ته‌وه.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، هه‌ندێ له‌و خێزانه گه‌شتیارانه كه چه‌ند خێزانێك پێكه‌وه‌ن و له رێی دووره‌وه هاتوون، به عه‌ره‌ب و كورده‌وه دوو شه‌و ماونه‌ته‌وه و جێیان گرتووه، ئه‌و سێ رۆژه‌ی جه‌ژن، هه‌تا ئه‌مڕۆش كه پشووه و ده‌وام نییه، شوێنێكی وه‌ك ئه‌حمه‌د ئاوا و زه‌ڵم رێی گه‌شتیاری تری نه‌بووه و وه‌ڵامی چه‌ندان خێزانمان داوه له‌وه‌ی شوێنمان نه‌ماوه.
ئه‌و ناوچانه‌ی شوێنێ گه‌شتیاری هه‌یه، به تایبه‌ت ناوچه‌ی هه‌ورامان و دوكان و ده‌ربه‌ندیخان و قه‌ره‌داغ و شارباژێر له سنووری پارێزگای سلێمانی، به‌هۆیانه‌وه دوكان و خاوه‌ن كاره‌كانی سنووره‌كه‌ش سوودێكی زۆری مادیان ده‌ست ده‌كه‌وێت و كاریان جووڵه‌ی تێده‌كه‌وێت و فرۆشیان زۆر ده‌بێت.
ئاری جه‌لال خاوه‌نی ماركێت به "وشه"ی راگه‌یاند، هه‌ر ناوچه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر گه‌شتیاری بێت به ڕێژه‌ی 50% فرۆش و داهاتی له‌سه‌ر ئه‌و گه‌شتیارانه‌یه كه روو له ناوچه‌كه ده‌كه‌ن و به‌هۆیه‌وه بازاڕیان ده‌كرێته‌وه و سوودێكی زۆریشی ده‌بێت بۆ ناوچه‌كه، چونكه ئه‌و پشووی جه‌ژنه زۆرترین مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ گه‌شتیار كردووه و به‌هۆی ئه‌وانه‌وه بازاڕ جووڵه‌ی تێكه‌وتووه، ئه‌وه‌ش راسته كه گه‌شتیار به ڕێژه‌ی نیوه‌ی هاووڵاتییان زیاتر جووڵه ده‌خه‌نه بازاڕ، چونكه راسته‌وخۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دوكان و خاوه‌نكار ده‌كه‌ن.
به بۆچوونی ئابووریناسانیش كاتێك گه‌شتیاران روو ده‌كه‌نه هه‌ر ناوچه‌یه‌ك، ئابووری و بازاڕی ناوچه‌كه ده‌بووژێته‌وه و به‌هۆیه‌وه جووڵه‌یه‌كی زۆر له ناوچه‌كه دروست ده‌بێت و ده‌ستاوده‌ست به پاره ده‌كرێت و مامه‌ڵه و كڕین و فرۆشتنه‌كان زۆر ده‌بن.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی