دوێنی دوو بارهه‌ڵگر له ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل گڕیان گرت، دوای ئه‌وه وا بڵاو كرایه‌وه كه دۆسیه‌كانی ده‌روازه‌كه سووتاون، بۆیه گوته‌بێژی ده‌روازه‌كه رای ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ر كه‌س گومانی هه‌یه، با به‌مه‌یدانی سه‌ردانی ده‌روازه‌كه بكات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م چواری ئاب، كامی كه‌مال گوته‌بێژی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئیبراهیم خه‌لیل له راگه‌یه‌نراوێكدا رای ده‌گه‌یه‌نێت، دوای ئه‌وه‌ی دوێنی له گۆڕه‌پانی ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل دوو بارهه‌ڵگر گڕیان گرت، له هه‌ندێك له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن وا بڵاو كرایه‌وه كه دۆسیه‌كانی ناو ده‌روازه‌كانیش سووتاون.
ئه‌و جۆره هه‌واڵانه به درۆ و بێ بنه‌ما له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ین
گوته‌بێژی ده‌روازه‌كه روونی كرده‌وه، هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك گۆمانی هه‌یه، ئه‌وا ده‌توانێ به مه‌یدانی سه‌ردانی ده‌روازه‌كه بكات تا به چاوی خۆی راستییه‌كان ببینێت.
"بۆیه دووباره‌ی ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌و جۆره هه‌واڵانه به درۆ و بێ بنه‌ما له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ین. داوا ده‌كه‌ین ئه‌و ده‌زگایانه‌ی راگه‌یاندن، رێز له پره‌نسیپه‌كانی كاری رۆژنامه‌وانی بگرن". گوته‌بێژ وای گوتووه.