خراپی پێوه‌ندی پارتی و یه‌كێتی كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر پێگه‌ی كورد له‌سه‌ر ئاستی عێراق و ناوچه‌كه، به‌عه‌ره‌بكردن له ناوچه كوردییه‌كان ده‌ستی پێ كردووه، به‌رپرسێكی باڵای یه‌كێتی ده‌ڵێ، پارتی و یه‌كێتی ده‌بێ به‌یه‌كڕیزی قۆناخه‌كه تێبپه‌ڕێنین، بۆ ئه‌وه‌ش هه‌نگاوه‌كان ده‌ستیان پێ كردووه.
ڕێككه‌وتنی پارتی و یه‌كێتی ده‌بێ له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بێت
ئه‌مڕۆ سێشه‌م چواری ئاب، فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، یه‌كێتی و پارتی له به‌غدا له چوارچێوه‌ی حكوومه‌تی عێراق و له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، هاوئاهه‌نگی له نێوانیاندا هه‌یه، ڕه‌نگه له‌ناو هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌نده هاوئاهه‌نگییان نه‌بێت، هه‌ندێك ڕووداو دێته ئاراوه دنیابینییه‌كی نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه، نموونه له به‌غدا یاسایه‌ك ده‌ربچێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر كوردستان هه‌بێت، پارتی و یه‌كێتی و حزبه‌كانی تریش یه‌ك هه‌ڵوێستیان هه‌یه.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، له‌و مه‌ترسییه‌ی له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان له سه‌هه‌ڵدانه‌وه‌ی به عه‌ره‌بكردن هه‌یه، هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان لێك نزیك ده‌كاته‌وه، به‌دڵنیاییه‌وه پێویستمان به‌وه‌یه نه‌ك له‌كاتی په‌یدابوونی مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه لێك نزیك بینه‌وه، به‌ڵكو ده‌بێت ڕێككه‌وتنێك هه‌بێت وابكات پێوه‌ندییه‌كانمان له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه ستراتیجییه‌كان دامه‌زرابێت، نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه كاتییه‌كانی وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێسته ده‌یبینین، بۆیه لێپرسراوی ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی پارتی و یه‌كێتی و دەبێ پێوه‌ندییه‌كانیان له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی پته‌وتر ڕێك بخه‌نه‌وه.
"ڕێككه‌وتنی پارتی و یه‌كێتی ده‌بێ له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بێت، هه‌ندێك كێشه هه‌یه دوورمهودایهكی گشتی هه‌یه وه‌ك ئه‌و دۆخه‌ی ئێسته كه به‌هۆی كۆرۆنا هاتووه‌ته ئاراوه، ئه‌و هه‌ڕه‌شه ده‌ره‌كییانه‌ی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی دراوسێوه له‌سه‌ر كوردستانه، یان كاری حكوومه‌ت بۆ دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ره‌كانی، بۆیه ده‌بێت هه‌ردوو حزب و حزبه‌كانی تریش هاوكاری یه‌كتری بكه‌ن". فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد وای گوت.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی گشتیی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان دووپاتی ده‌كاته‌وه، لایه‌نه‌كان چه‌ند له ناوخۆی كوردستان ته‌بابن، به‌دڵنیاییه‌وه له به‌غدا و ناوچه جێناكۆكه‌كان هاوئاهه‌نگی نێوانیان زیاتر ده‌بێت، چه‌ند كێشه له ناوخۆی هه‌رێم له نێوانیاندا هه‌بێت، كاریگه‌ری خه‌راپی ده‌بێت له به‌غدا و له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم.
وه‌ك ئاماژه‌ی پێ ده‌دات، ئێمه وه‌ك كورد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین ده‌ستووری عێراق، ئه‌وه‌ی پێوه‌ندی به‌ناوچه جێناكۆكه‌كانه‌وه هه‌یه، جێبه‌جێ بكرێت، له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه ماده‌ی 140، ده‌سته‌بژێری سیاسی له هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتووه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی زۆر ئه‌سته‌مه ماده‌ی 140 جێبه‌جێ بكرێت، به‌ڵام لانیكه‌م جێگره‌وه‌ی بۆ بدۆزینه‌وه و هاوئاهه‌نگی له نێوان لایه‌نه‌كان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی جێبه‌جێنه‌كردنی ماده‌ی 140ی ده‌ستوور نه‌بێته هۆی هاتنه كایه‌ی ته‌عریب و دۆخی پێش 2005.
ئه‌سه‌سه‌رد له‌باره‌ی پێوه‌ندییه‌كانی پارتی و یه‌كێتی دوای كۆبوونه‌وه‌ی پاڤڵ تاڵه‌بانی و شاندی مه‌كته‌بی سیاسی له‌گه‌ڵ شاندی پارتی به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی هه‌رێم و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت رای ده‌گه‌یه‌نێت، پێوه‌ندی پارتی و یه‌كێتی له قۆناخی بنیاتنانه‌وه‌دایه، ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ پێوه‌ندییه‌كه به ساردوسڕی مایه‌وه، ئێسته هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی و پێداویستییه‌كانی هه‌لومه‌رجی ناوخۆی كوردستان و عێراق، هه‌ردوو حزب پێیان وایه پێویسته له‌م قۆناغه‌دا ته‌بایی و یه‌كڕیزی تێبپه‌ڕێنین، پێم وایه ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای بنیاتنانه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كان له‌سه‌ر بناغه‌ی پته‌و دێته ئاراوه و هه‌نگاویشی بۆ دراوه و پێویستی به كاراكردنی هه‌نگاوه‌كان هه‌یه.
هه‌ڵه‌بجه / عه‌زیز ڕه‌سووڵ