مردن بە كۆرۆنا لە عێراق پێنج هەزار حاڵەتی تێپەڕ كرد

:: PM:03:16:04/08/2020 ‌

لەوكاتەی ئامارەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا و ژمارەی قوربانیانی پەتاكە لە دنیا روو لە هەڵكشانە، وەزارەتی تەندروستی عێراق دوایین ئاماری توشوبوونی لە 24 سەعاتی رابردوو بڵاو كردەوە كە كۆی تووشبوون 134722 حاڵەت و مردنیش گەیشتە پێنج هەزار و 17 حاڵەت.
ئاماری تووشبوون لە عێراق گەیشتە 134722 حاڵەت
بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی عێراق كە ئەمڕۆ سێشەم هاتە بڵاوكردنەوە، لە 24 سەعاتی رابردوو 16813 پشكنین لە تاقیكە تایبەتەكانی كۆرۆنا لە عێراق ئەنجام دراون، لەو ماوەیەدا 1992 حاڵەتی چاكبوونەوە لە پەتاكە هەبووە، 27 لە سلێمانی و 82 لە هەولێر و پێنج لە دهۆك و 64 لە كەركووك، هەر لەو ماوەیەدا 83 حاڵەتی مردن هەبووە، هەشت لە سلێمانی و پێنج لە هەولێر و یەك لە دهۆك و سێ لە كەركووك.

لەو ماوەیەدا 2836 حاڵەتی تووشبوون هەبووە، 769 لە بەغدا و 129 لە نەجەف و 244 لە هەولێر و 44 لە سلێمانی و 296 لە كەربەلا و 60 لە دهۆك و 207 لە بەسڕە و 106 لە واست و 89 لە دیالە و 128 لە كەركووك و 41 لە زیقاڕ و 97 لە دیوانییە و 194 لە بابل و 135 لە میسان و 62 لە سەڵاحەدین و 112 لە نیەنەوا و 55 لە موسەنا و 68 لە ئەنبار.

كۆی ئاماری تووشبوون لە عێراق گەیشتووەتە 134722 حاڵەت و چاكبوونەوە 96103 حاڵەت و مردنیش پێنج هەزار و 17 حاڵەت.    
            



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل