پارێزگاری سلێمانی لیژنه‌یه‌كی بۆ چاره‌سه‌ری به‌رده‌م كێشه‌كانی شه‌قامی 100 مه‌تری پێكهێنا بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری قه‌ره‌بووكردنه‌وه بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌ربكه‌ن كه به‌هۆی پڕۆژه‌كه‌وه زیانمه‌ند ده‌بن.
رۆژی 11ی ته‌مووز، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان به‌ردی بناغه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تری سلێمانی دانا و راسته‌وخۆ كاركردن تێیدا ده‌ستی پێ كرد.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م چواری ئاب، هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی له نووسراوێكدا سه‌رباری ئه‌وه‌ی لیژنه‌یه‌كی بۆ به‌دواداچوون و بڕیاردان له‌سه‌ر قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه پێكهێناوه كه زیانمه‌ند بوون، رای گه‌یاندووه، له هه‌ر فه‌رمانگه‌یه‌كی پێوه‌ندیدار لیژنه‌یه‌كی ناوه‌ندی تایبه‌ت به شاڕێی بابان/شه‌قامی 100 مه‌تری/ پێكده‌هێنرێت و ئه‌ركی بینینی راسته‌وخۆ و خێرای هه‌مو دۆسیه و داواكارییه‌كانی تایبه‌ت به‌و رێیه ده‌بێت.
هه‌ر به‌گوێره‌ی نووسراوه‌كه، قه‌ره‌بووی سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه ده‌كرێته‌وه كه مافی یاسایی فه‌رمی سه‌لمێنراویان له‌سه‌ر ئه‌و شاڕێیه هه‌یه، له‌لایه‌ن كشتوكاڵ و فه‌رمانگه پێوه‌ندیداره‌كانی تره‌وه هه‌ر دامه‌زراوه و كه‌لوپه‌ل و سه‌رخانێكی سه‌ر ئه‌و شاڕێیه كه به‌ر رێیه‌كه ده‌كه‌ون مۆڵه‌تی یاساییان هه‌یه ده‌خه‌مڵێنرێت و قه‌ره‌بووی خاوه‌ن ماف ده‌كرێته‌وه، هه‌مو كڕین و فرۆشتنێكیش به‌و موڵكانه‌ی ده‌كه‌ونه سه‌ر شاڕێی بابان قه‌ده‌غه‌یه.