پزیشكێكی ده‌روونی چه‌ند ڕێنوێنییه‌كی گرنگی له‌باره‌ی خه‌وتن بۆ "وشه" ڕوون كرده‌وه، وا ده‌كات به ئارامی خه‌وت لێ بكه‌وێت و جه‌سته و مێشكت ته‌ندروست بن.
دكتۆر سامان شه‌ریف پزیشكی پسپۆڕی نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان، له‌باره‌ی چۆنیه‌تیی خه‌وتن و ئه‌و خاڵانه‌ی پێویسته بۆ خه‌وتن ڕه‌چاو بكرێن، چه‌ند ڕێنوێنییه‌كی به "وشه" دا.
ئه‌و خاڵانه‌ی پێویسته بۆ خه‌وتن ڕه‌چاو بكرێن
به‌پێی ڕێنوێنییه‌كانی ئه‌و پزیشكه پسپۆڕه، پێویسته تا به‌ته‌واوی هه‌ست به ماندوویه‌تی و خه‌واڵوویی نه‌كه‌یت، نه‌چیته ناو جێیه‌كه‌ت و هه‌وڵی خه‌وتن نه‌ده‌یت، بۆ ئه‌وه‌ی كه كاتی خه‌وتنت هات ڕاسته‌وخۆ خه‌وت لێ بكه‌وێت و پشوو بده‌یت.
ڕێنوێنییه‌كانی دكتۆر سامان شه‌ریف:
_ ئێواران و شه‌وان خواردنی قورس و چه‌ور مه‌خۆ.
_ سیسه‌م یان جێی خه‌وه‌كه‌ت جگه له نوستن بۆ ھیچ شتێكی تر به‌كار مه‌ھێنه، بۆ نموونه، خوێندن و به‌كارھێنانی ئینته‌رنێت و یاری ئه‌لیكترۆنی.
_ له‌كاتی بێزاری و خه‌وزڕان بۆ ماوه‌یه‌ك جێی نوستنه‌كه‌ت جێ بھێڵه.
_ ھیچ شتێكی سه‌رنجڕاكێش له ژووری نوستنه‌كه‌ت دامه‌نێ.
_ ته‌نیا ئه‌و كاته بچۆ ناو جێی نوستن كه ھه‌ست به ماندوویه‌تی و خه‌واڵوویی ده‌كه‌یت.
_ ھه‌وڵ بده ھه‌موو شه‌وێك له ھه‌مان كات بخه‌ویت و له ھه‌مان كاتیش له‌خه‌و هه‌ستیت.
_ ھه‌وڵ بده به ڕۆژ نه‌خه‌ویت.
_ ھه‌وڵ بده به مێشكێكی ساف و ئارامه‌وه بچیته ناو جێیه‌كه‌ت و بیركردنه‌وه‌كان و كێشه‌كانی ڕۆژانه‌ت له‌گه‌ڵ خۆت نه‌به‌یت.
_ چوار بۆ پێنج سه‌عات به‌ر له‌وه‌ی بخه‌ویت، له به‌كارھێنانی ئه‌و خواردن و خواردنه‌وانه دوور بكه‌وه كه ماده‌ی كافاینیان تێدایه، وه‌ك چای و قاوه و پیپسی.. هتد.