به‌هۆی ناكۆكییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و چین، دۆناڵد تره‌مپ بیانوو به كۆمپانیای بایتدانس ده‌گرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئاپلیكه‌یشنی تیك تۆك له ئه‌مه‌ریكا ڕابگرێت، كه ئه‌مه‌یش ئامانجی ئه‌وه‌ی به دواوه‌یه كه به ڕێیه‌كی یاسایی كۆمپانیای مایكرۆسۆفتی ئه‌مه‌ریكی تیك تۆك بكڕێته‌وه، به‌ڵام كۆمپانیای بایتدانس ڕازی نییه به فرۆشتنی تیك تۆك.
ماڵپه‌ڕی ''
reuters'' ئاشكرای كردووه كه كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكا رای گه‌یاندووه، دۆناڵد تره‌مپ ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ واژووكردنی بڕیارێكی فه‌رمی بۆ ناچاركردنی كۆمپانیای بایتدهانس تا واز له ئاپی
تیك تۆك بهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت ئاپلیكه‌یشنه‌كه بكڕێته‌وه و تیك تۆك ببێته ئاپێكی ئه‌مه‌ریكی، چونكه دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ڕای گه‌یاند تیك تۆك بۆ سیخوڕیكردن له ئه‌مه‌ریكا كار ده‌كات.
ئەگەری زیاترە تیک تۆک لە ئەمەریکا باند بکرێت کە ئەمەیش کۆمپانیای بایتدانس ناچار دەکات ئاپلیکەیشنەکە بفرۆشێت
به‌ڵام كۆمپانیای بایتدانس ڕه‌تی ده‌كاته‌وه كه قسه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ له ڕاستییه‌وه دوورن و تیك تۆك ئامانجی ئه‌وه‌ی نییه، له‌لایه‌كی تریشه‌وه به مه‌رجه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ڕازی نییه بۆ ئه‌وه‌ی تیك تۆك بفرۆشێت به مایكرۆسۆفت، بۆیه تا ئێسته پرسه‌كه یه‌كلا نه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ری زیاتره تیك تۆك له ئه‌مه‌ریكا باند بكرێت كه ئه‌مه‌یش كۆمپانیای بایتدانس ناچار ده‌كات ئاپلیكه‌یشنه‌كه بفرۆشێت.
"تیك تۆك" تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه كه تایبه‌ت كراوه به ڤیدیۆی كورت بۆ سیستمه‌كانی "ئای یۆ ئێس و ئه‌ندرۆید"، ئه‌م به‌رنامه‌یه له ئه‌یلوولی ساڵی 2016 دامه‌زراوه له‌لایه‌ن "بایتی دانسه‌وه" و له ساڵی 2018 له‌گه‌ڵ ئاپی "موزیكڵی"یه‌كیان گرت و كران به یه‌ك به‌رنامه، ئاپی تیك تۆك ئێسته خه‌ڵكێكی زۆر به‌كاری ده‌هێنن له وڵاته جیاوازه‌كانه‌وه و به‌نزیكه‌ی 34 زمان به‌رده‌سته و زۆرینه‌ی به‌كارهێنه‌رانیشی هه‌رزه‌كارن.