ده‌زگای ته‌ندروستی پێشمه‌رگه ئامێرێكی تاقیگه‌یی بۆ هاووڵاتییان دابینكردووه كه له‌سه‌ر ئاستی عێراقدا یه‌كه‌مجاره داده‌نرێت و رۆژانه توانای هه‌یه 500 پشكنینی كۆرۆنا شیكارییان بۆ بكات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م، چواری ئاب، شه‌ماڵ جه‌بار یاوه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای ته‌ندروستی پێشمه‌رگه به "وشه"ی راگه‌یاند، تاقیگه‌كه بۆ یه‌كه‌مجاره له‌سه‌ر ئاستی عێراق به‌كارده‌هێنرێت و بۆ خێراكردنی كاره‌كان و خزمه‌تكردنی هاووڵاتییانه، توانایه‌كی باشی هه‌یه و به كاتێكی زۆر كه‌م پشكنینه‌كه ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌رده‌كه‌وێت به‌راورد به‌و ئامێرانه‌ی كه پێشتر به‌كارده‌هێنران و چه‌ند رۆژێك دواتر پشكنینه‌كه ده‌رده‌كه‌وت.
چاوه‌ڕێی تاقیكردنه‌وه‌ی ئامێره‌كه ده‌كه‌ین
هه‌روه‌ك باسی له‌وه كرد كه ئه‌و ئامێره توانایه‌كی زۆر باشی هه‌یه و رۆژانه 500 پشكنینی كۆرۆنا شیكاری ده‌كات.
تا ئێسته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌و ئامێره‌یان بۆ نه‌هاتووه و به‌كاریان نه‌هێناوه، ته‌ندروستی سلێمانیش ده‌ڵێت، ئه‌و جۆره ئامێره تایبه‌ت و پێشكه‌وتووانه ده‌بێت سه‌ره‌تا تاقیبكرێنه‌وه و دواتر به هه‌میشه‌یی به‌كاربهێندرێن.
هێرش سه‌لیم، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی پارێزگای سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، چاوه‌ڕێی تاقیكردنه‌وه‌ی ئامێره‌كه ده‌كه‌ین له لایه‌ن ته‌ندروستی پێشمه‌رگه، ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتوو بوو، ئێمه‌ش ده‌توانین بیكڕین و به‌كاری بهێنین، چونكه سوودی زۆر باشی ده‌بێت و كاره‌كان خێراتر ده‌كات.
ئامێره‌كانی ئێكستراكته‌ر و ئاڕ تی-پی سی ئاڕ، یه‌كه‌مجاره له عێراقدا ئه‌م سیستمه نوێیه بخرێته كار كه ده‌توانێت له كه‌متر له سه‌عاتێك 32 سامپڵ ئێكستراكت بكات به به‌رزترین كوالیتی و هه‌روه‌ها 96 سامپڵ له یه‌ك كاتدا شیكاری پی سی ئاڕی بۆ بكرێت.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی