حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراق له ڕێككه‌وتن نزیك ده‌بنه‌وه و ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیش ئاماژه به‌وه ده‌كات كه به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریكا بۆ ڕێككه‌وتن نێوه‌ندگیری ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م چواری ئاب، عه‌بدولخالق مه‌دحه‌ت، په‌رله‌مانتاری سوننه له هاوپه‌یمانی نیشتمانی سوننه‌كان، بۆ "وشه" دووپاتی له‌وه كرده‌وه هه‌رێمی كوردستان و عێراق به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش و خاڵی هاوبه‌شیان زۆره، بۆیه رێككه‌وتنی نێوان هه‌ردوولا پێویستییه.
گفتوگۆی به‌رده‌وام و پێكگه‌یشتن له نێوان حكوومه‌تی ناوه‌ند و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئارادایه
لای خۆیه‌وه ئه‌حمه‌د مولا ته‌لاڵ، گوته‌بێژی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد گفتوگۆی به‌رده‌وام و پێكگه‌یشتن له نێوان حكوومه‌تی ناوه‌ند و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئارادایه و به‌مزووانه گفتوگۆكانی نێوان به‌غدا و هه‌رێمی كوردستان ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه.
هاوكات شێروان میرزا، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر پشكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بۆ "وشه" ئاماژه‌ی به‌وه كرد، رێكه‌وتن ئه‌مجاره زۆر نزیكه، چونكه سه‌رباری پێداگری كورد بۆ رێككه‌وتن له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ناوه‌ندیشه‌وه هه‌نگاوی نزیك بوونه‌وه به‌دی ده‌كرێ.
روونیشی كرده‌وه كه ئه‌وه‌ی زیاتر هیوابه‌خشه نێوه‌ندگیری به‌ریتانی و ئه‌مه‌ریكیی هه‌یه بۆ رێككه‌وتن.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئێسته له پێشینه‌ی كاره‌كانی بۆ رێككه‌وتنه له‌گه‌ڵ به‌غدا تا به ته‌واوی مافی خه‌ڵكی كوردستان وه‌ربگرێته‌وه و بڕیاریشه له داهاتوویه‌كی نزیك هه‌رێم و به‌غدا ڕێككه‌وتن واژوو بكه‌ن.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی