به‌هۆی بوونی په‌كه‌كه و پژاكه‌وه له سنووری گونده‌كانی ناوچه‌ی "شینكایه‌تی" له پارێزگای سلێمانی، گوندنشینان زیانێكی ئابووری زۆریان به‌ركه‌وتووه و به گوته‌ی هاووڵاتییه‌كیش، وا بڕوات ئه‌و گوندانه چۆڵ ده‌بن.
هاووڵاتییه‌ك له گوندی گه‌ڵاڵه‌ی ناوچه‌ی شینكایه‌تی كه سه‌ر ماوه‌تی سه‌ر به پارێزگای سلێمانییه به "وشه"ی راگه‌یاند، چه‌كدارانی په‌كه‌كه و پژاك، به جلوبه‌رگی مه‌ده‌نی و بێ چه‌كه‌وه هاتوونه‌ته ناو گونده‌كانه‌وه، تێكه‌ڵاوی خه‌ڵكه‌كه بوون.
ئه‌مڕۆ دووجار فڕۆكه‌ی جه‌نگی توركی بۆردمانی سنووری گوندی گه‌ڵاڵه‌ی كردووه
روونیشی كرده‌وه كه ئه‌مڕۆ بۆردمانی سنووری گوندی گه‌ڵاڵه كراوه و ئاگر كه‌وتووه‌ته‌وه، ره‌ز و باغی هاووڵاتییان سووتاوه، هێشتا ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه و په‌كه‌كه و پژاكیش هاوكارنین له كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه.
لای خۆیه‌وه كامه‌ران حه‌سه‌ن، قایمقامی ماوه‌تی سه‌ر به پارێزگای سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دووجار فڕۆكه‌ی جه‌نگی توركی بۆردمانی سنووری گوندی گه‌ڵاڵه‌ی كردووه، زیانێكی زۆری ئابووری به ناوچه‌كه گه‌یاندووه و ئاگری بۆردمانه‌كه هێشتا كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه.
ره‌وان عه‌لی، دانیشتووی یه‌كێك له گونده‌كانی ناوچه‌ی شینكایه‌تی به "وشه"ی راگه‌یاند، په‌كه‌كه ئه‌و گونده سنوورییانه بۆ كاری قاچاخچێتی به‌كارده‌هێنێت و هه‌ر قاچاخچییه‌ك له سنووری ئه‌وانه‌وه بێته دیوی هه‌رێمه‌وه گومرگی لێوه‌رده‌گرن.
په‌كه‌كه ژماره‌یه‌كی زۆری گوند و ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی داگیر كردووه ته‌نانه‌ت به‌هۆی كرده چه‌كدارییه‌كانی ئه‌وانه‌وه چه‌ندان گوند ئاوه‌دان نه‌كراونه‌ته‌وه.
سلێمانی/ هه‌ستیار عه‌بدوڵا