كۆمپانیای بی ئێم ده‌بڵیووی ئه‌ڵمانی ڕای گه‌یاند، بۆ ساڵی داهاتوو كار بۆ دروستكردنی به‌هێزترین ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی ده‌كه‌ن له رووی سیستمه‌وه خاوه‌ن كوالێتییه‌كی به‌رزه و ده‌بێته جێی سه‌رنجی دنیا.
ماڵپه‌ڕی ''
caricos''ی تایبه‌ت به ئۆتۆمبێل ئاشكرای كرد، كۆمپانیای بی ئێم ده‌بڵیوو كار له‌سه‌ر دروستكردنی ئۆتۆمبێلێكی كاره‌بایی ده‌كات له‌سه‌ر دیزاینی ''SUV''ییه و به سیستمی ''هایبریدی تێكنۆلجی'' كار ده‌كات، ئۆتۆمبێله‌كه له جۆری ''ئای ئێكس سێ''یه و ساڵی داهاتوو ده‌خرێته بازاڕه‌كانه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جیاوازه له‌و به‌رهه‌مه دیزاینه‌كه‌یه‌تی، له‌گه‌ڵ قه‌باره‌ی بۆدییه‌كه‌ی كه گرینگییه‌كی زۆری پێ داوه و بووه‌ته جێی سه‌رنجی خه‌ڵكی.
کۆمپانیاکە پاتریی 400 ڤۆڵتی بۆ داناوە کە هەمان هێزی 12 پستۆنی هەیە
ئه‌وه‌یش ئاشكرا كراوه كه كۆمپانیاكه پاتری 400 ڤۆڵتی بۆ داناوه، كه هه‌مان هێزی 12 پستۆنی هه‌یه، جگه له‌وه‌یش هێزی ده‌رچوونی ده‌گاته 210 كیلۆوات له سه‌عاتێكدا، هه‌روه‌ها خێراییه‌كه‌یشی ده‌گاته 180 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا و جیاواز له به‌رهه‌مه‌كانی پێشووتر توانای لێخوڕینی به‌رده‌وامی هه‌یه تا ده‌گاته نزیك رهیجی 520 كیلۆمه‌تر، ئه‌مه‌یش وای كردووه نرخه‌كه‌ی بگاته 78 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
بی ئێم ده‌بلیو یان BMW كۆمپانیایه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌ڵمانییه بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسكیل كه له ساڵی 1916 له‌لایه‌ن "كارۆڵ فرێدریچ ڕاپ"ه‌وه له شاری "مونشن" دامه‌زراوه، BMW له "ئه‌ڵمانیا، به‌ڕازیل، چین، هیندستان، ئه‌فریقای باشوور و ئه‌مه‌ریكا" بریكاری هه‌یه و ئۆتۆمبێل دروست ده‌كات، هه‌روه‌ها له ساڵی 2015 یه‌كێك بوو له پێنج باشترین كۆمپانیاكان بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل.