كاتێك له‌گه‌ڵ ئاتیانی هاوتا فڕه‌نسییه‌كه‌م باسی كشانه‌وه‌م كرد له سووریا زۆر به سه‌رسڕمانییه‌وه قسه‌ی كرد و دووپاتی كرده‌وه، كه سه‌رۆك ماكرۆن ده‌یه‌وێ له كاتێكی زۆر نزیك له‌گه‌ڵ سه‌رۆك تره‌مپ له‌باره‌ی ئه‌و بڕیاره‌وه گفتوگۆ بكات و شۆكبوونی خۆیشی به‌رانبه‌ر به‌و بڕیاره ده‌ربڕی، دوای نیوه‌ڕۆی هه‌مان ڕۆژ، ماكرۆن پێوه‌ندی كرد و من له نووسینگه‌ی سپی و له‌گه‌ڵ تره‌مپ بووم كاتێك گفتوگۆیان ده‌كرد و ئه‌و به ته‌واوی بێزاری خۆی به‌رانبه‌ر به‌و كاره ده‌ربڕی و دووپاتی كرده‌وه، كه توركه‌كان داعشیان به‌لاوه گرنگ نییه و هه‌موو ئامانجیان بریتییه له له‌ناوبردنی كورده‌كان.
ماكرۆن له پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه نیگه‌رانی زۆری خۆی به تره‌مپ ڕاگه‌یاند و گوتی، داعشمان كۆتایی پێ هێناوه له ناوچه‌كه، ئێسته چۆن ده‌كرێ متمانه به توركیا و سووریا بكه‌ین كه پاشماوه‌كانی تیرۆریستان له‌ناوببه‌ن، ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌ردۆغان بریتییه له كۆمه‌ڵكوژكردنی كورده‌كان، نه‌ك له‌ناوبردنی تیرۆریستان، داوای له تره‌مپ كرد هێزه‌كانی له سووریا نه‌كێشێته‌وه، تا به ته‌واوی سه‌ركه‌وتن له ناوچه‌كه ڕاده‌گه‌یه‌نین و تره‌مپیش له به‌رانبه‌ردا ڕه‌زامه‌ندی دا كه جارێكی تر له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته له‌گه‌ڵ ڕاوێژكاره‌كانی گفتوگۆ ده‌كات.
هه‌مووان له‌و كاره نیگه‌ران بووم، رۆن دیرمێری باڵوێزی ئیسرائیل له ئه‌مه‌ریكا له‌وباره‌وه پێی گوتم، كه ئه‌وه ڕۆژێكی ڕه‌شه به‌سه‌ر ئه‌مه‌ریكا و ئه‌زموونه‌كه‌ی، چۆن ده‌كرێ به‌و هه‌موو ئه‌زموون و لێزانییه‌ی كه‌سانی ده‌وروبه‌رییه‌وه تره‌مپ بڕیارێكی سه‌رشێتانه‌ی له‌مجۆره‌یه بدات.
ڕۆژی دواتر من و ماتیس و پۆمپیۆ له ژووری وارد له پنتاگۆن، ده‌ستمان به دیداری هه‌فتانه‌ی نێوان هه‌رسێكمان كرد و باسی زۆر بابه‌تمان كرد و گرنگترینیان پرسی كشانه‌وه بوو له سووریا، به‌ڵام بۆ ڕۆژی دواتر ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسڕمان بوو، میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا بوون كه كه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته زانیاری زۆرمان تواتوێ كرد و زانیارییه‌كان دزه‌ی پێكراوه‌ته ده‌ره‌وه و له میدیاكان بڵاو ببووه‌وه. هه‌رسێكمان له‌و بڕوایه‌دابوون كه له‌لایه‌ن وڵاتانی ئه‌ندام له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه به ته‌واوی ئه‌و پاشه‌كشێیه‌ی ئه‌مه‌ریكا ڕه‌ت ده‌كرێته‌وه، به‌لای ئێمه‌یش جێی دڵخۆشی بوو.
باڵوێزی ئیسرائیل له ئه‌مه‌ریكا كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكای له سووریا و جێهێشتنی كورد به ته‌نیا به ڕۆژێكی ڕه‌ش له مێژووی ئه‌مه‌ریكا ناوبرد
پاش ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌كان، تره‌مپ به ته‌واوی ئاراسته‌ی بابه‌ته‌كانی گۆڕی ڤیدیۆیه‌كی خۆی بڵاوكرده‌وه، كه پێچه‌وانه‌ی سیاسه‌تی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، دووباره دۆسیه‌ی دروستكردنی دیواری كۆنكرێتی له سنووری مه‌كسیك خسته‌وه به‌رباس، ئه‌و كاره‌ی تره‌مپ بۆ ئه‌وه بوو سه‌رنجی میدیا و به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر كشانه‌وه له سووریا لاببات، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، زۆرینه‌ی ڕه‌های ئه‌ندامانی كۆماری له كۆنگرێس و ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا به توندی دژی بڕیاری كشانه‌وه له سووریا هاتنه ده‌نگ و له میدیاكان به به‌رده‌وامی قسه‌یان دژی هه‌نگاوێكی له‌مجۆره ده‌گرت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و شه‌پۆله ناڕه‌زایه‌تییه، به‌ڵام تره‌مپ نه‌یده‌ویست باوه‌ڕ بكات و قه‌باره‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان به قه‌باره‌ی ڕاسته‌قینه وه‌ربگرێت و هه‌میشه به‌ره‌ی به‌رهه‌ڵستكارانی دژ به‌و كاره‌ی به كه‌م و بچووك ناو ده‌برد. دواتر توركیا پاسه‌وانێكی بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌نجه‌رلیكیان گرت، كه یه‌كێك بوو له سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا له نێو ئه‌و بنكه‌یه‌ی هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی ناتۆ، به‌ڵام به خێراییه‌كی زۆر كێشه‌كه چاره‌سه‌ر كرا و ڕێ نه‌درا كه په‌ره‌بستێنێ و هاوشێوه‌ی دۆسیه‌ی قه‌شه برۆنسنی لێ بێت، پاشان تره‌مپ هه‌ستی به مه‌ترسی كشانه‌وه له سووریا كرد و خۆی له گۆشه‌یه‌كی به‌رته‌سك ده‌بینیه‌وه، كه به‌ره‌ی دژایه‌تی و فشارخستنه سه‌ری ڕۆژ دوای ڕۆژ فره‌وانتر ده‌بن.
ئه‌مجاره پرسیاری ئه‌وه‌ی كرد، كه چی ڕوو ده‌دا، ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به ته‌واوی له ئه‌فغانستان بكشێنێته‌وه، ئێمه‌یش له وه‌ڵامدا دووپات‌مان كرده‌وه، كه كارێكی گونجاو نییه واده‌ی یه‌كجاری كشانه‌وه‌ی هه‌موو سه‌ربازه‌كان ڕابگه‌یه‌نێت، به‌ڵكو ده‌كرێ له‌گه‌ڵیان گفتوگۆ بكات و هه‌نگاو به هه‌نگاو دۆسیه‌ی ته‌ناهی ڕاده‌ستی هێزه‌كانی ئه‌فغانستان بكرێت، بۆ توركیایش ئه‌وه‌مان به گونجاو پێ ڕاگه‌یاند، كه بێ دڵنیابوون له ئامانج و پلانی توركیا كارێكی باش نابێ هێزه‌كانی بكشێنێته‌وه، به‌ڵكوو پێویسته گفتوگۆی سه‌ربازی ورد و چڕ له‌گه‌ڵ توركه‌كان بكرێ و ئنجا كه به ته‌واوی دڵنیابووینه‌وه له‌وه‌ی كه ئه‌وان ته‌نیا شه‌ڕی داعش ده‌كه‌ن، هه‌نگاو به هه‌نگاو ده‌توانین بكشێینه‌وه.
ماكرۆن زۆر به توندی دژی تره‌مپ وه‌ستایه‌وه و ڕه‌خنه‌ی زۆری لێ گرت
تره‌مپ ئه‌و بۆچوونه‌ی به‌لاوه باش بوو و بڕیاری دا كه شاندی ئه‌مه‌ریكا بۆ مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگی كشانه‌وه و جێگرتنه‌وه‌ی هێزه‌كانی توركیا له ناوچه‌كه ڕۆژی دووشه‌م بگه‌نه ئه‌نكه‌ره. دوای نیوه‌رۆی هه‌مان ڕۆژ ئاگه‌دار كرامه‌وه كه ماتیس له نووسینگه‌ی سپی كۆشكی سپییه و به ته‌نیا له‌گه‌ڵ تره‌مپ كۆبووه‌ته‌وه، دواتر ئاهه‌نگێك له كۆشكی سپی ڕێكخرا بوو، تره‌مپ له‌گه‌ڵ ماتیس هاتنه ده‌ره‌وه، ماتیس وه‌ك جۆرێك له سه‌رسڕمانبوون سه‌یری منی كرد و جۆرێك ساردی پێوه دیار بوو، تره‌مپ گوتی، جۆن با بڕۆین، پاشان بۆ ماوه‌ی 20 خوله‌ك له‌گه‌ڵ تره‌مپ گفتوگۆمان له‌باره‌ی ماتیسه‌وه كرد، ئه‌و دووپاتی ده‌كرده‌وه، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك خۆشی له ماتیس نه‌هاتووه و زۆری تریشمان له‌وباره‌وه گوت.
دواجار تره‌مپ ده‌یه‌ویست پێش ئه‌وه‌ی ماتیس ڕای گشتی به قسه‌كانی بشێوێنیت، له تویته‌ره‌كه‌ی وا باس بكات، كه ماتیسی دوورخستووه‌ته‌وه، هه‌واڵه‌كه یه‌كه‌مجاره له زاری ئه‌وه‌وه بڵاو ببێته‌وه. ماتیس نامه‌یه‌كی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی دوور و درێژی به تره‌مپ دابوو ،به‌ڵام ئه‌و هه‌رگیز نه‌یخوێندبووه و له نووسینگه‌ی رۆزفلت جێی هێشت، كاتێك دواتر شوێنی نامه‌كه‌ی پێ گوتین، ده‌ستمان به خوێندنه‌وه‌ی كرد، تێیدا ماتیس دووپاتی له‌وه كردبووه‌وه كه تا كۆتایی مانگی شوبات/فێبرایه‌ر له ئه‌ركه‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ماتیس زۆربه‌ی سیاسه‌ته‌كانی دۆناڵد تره‌مپی ڕه‌ت كردبووه‌وه و به‌رهه‌ڵستی خۆی پێشان دا بوو، خۆیشی وه‌ك وه‌حشێكی بێده‌نگ ناوبردبوو و ناوی خۆیشی به‌هه‌مانشێوه نووسی بوو كه تره‌مپ به‌وشێوه‌یه ناوی ده‌برد، مات دۆگ واته ماتی سه‌گ ئه‌مه‌یش له ناسناوی ماتیسه‌وه هاتبوو كه له جه‌نگه‌كان به سه‌گی هاره‌وه ناوی براوه.
ماتیس ده‌ستكێشانه‌وه‌ی پێشكه‌ش كرد و هۆیه‌كی بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له كورد گه‌ڕانده‌وه
سه‌عات 5.20 خوله‌كی ئێواره پۆمپیۆ پێوه‌ندی پێوه كردم و تره‌مپیش تویتی له‌باره‌ی بابه‌ته‌كه كرد و دیداره ڕۆژنامه‌وانییه‌كانی ماتیس ده‌ستی پێكرد، پۆمپیۆ نیگه‌ران بوو و منیش وێنه‌یه‌كی نامه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌یم بۆ نارد، ماتیس ئه‌وه‌یشی نووسیبوو، كه سه‌رۆك گرنگی به‌منه‌وه نادات و هه‌میشه به‌و ڕێیه ده‌ڕوات خۆی ده‌یه‌وێ و چیتر ئێمه‌ی ناوێ، بۆیه ئێسته كاتی ده‌رچوونه. من و پۆمپیۆ له‌و بڕوایه‌دابووین كه هه‌موو شتانه‌ی ماتیس نووسیویه‌تی، گونجاوه و ڕاسته، ئه‌و به ڕوونی باسی كێشه‌ی ئه‌فغانستان و سووریای كردبوو. به‌ڵام له دیداره ڕۆژنامه‌وانییه‌كانی دووپاتی له‌وه ده‌كرده‌وه، كه هۆكاری ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا و ده‌سبه‌رداربوون له كورده‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
تره‌مپ به قسه‌كانی ماتیس له میدیاكان زۆر تووڕه بوو و گفتوگۆی له‌گه‌ڵ كردم، كه ده‌سبه‌جێ شاناهانی جێگری ماتیس وه‌ك وه‌زیری به‌رگری به‌وه‌كاله‌ت دابنێن و جاك كینی جه‌نه‌راڵی خانه‌نشینكراویش بكه‌ن به جێری، هه‌ر ئه‌مڕۆیش بڕیاره‌كه جێبه‌جێ بكه‌ن، من ویستم ئارامی بكه‌مه‌وه و پێم ڕاگه‌یاند، كه ئێسته كۆتایی هه‌فته‌یه و سه‌ره‌تای هه‌فته‌یه‌كی نوێش جه‌ژنی له‌دایكبوونی په‌یامبه‌ر عیسا بوو، واده‌كه سه‌ری ساڵ بوو، بۆیه پێویسته دوای بخه‌ین بۆ دوای پشووه‌كان.
ئه‌و سووربوو له‌سه‌ر بۆچوونه‌كه‌ی و گوتی، سێشه‌م جه‌ژنی له دایكبوونه و دووشه‌م نامه‌وێ ماتیس له وه‌زاره‌تی به‌رگری بوونی مابێت، جارێكی تر دووپاتی كرده‌وه، كه پێویسته هه‌ر ئه‌مڕۆ ده‌ری بكه‌ن.
ڕۆژی یه‌كشه‌م 23ی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ر تره‌مپ پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له سه‌عات 10ی به‌یانی له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان ئه‌نجام دا و دواتریش پرسیاری له‌باره‌ی گفتوگۆكردن و ڕاسپاردنی شاناهان بۆ شوێنگره‌وه‌ی ماتیس كرد، منیش دووپاتم كرده‌وه كه ئه‌و له پشووی سه‌ری ساڵه و دوای سه‌ری ساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه و پرۆسه‌كه جێبه‌جێ ده‌كرێ، تره‌مپ جارێكی تر به بێزاری زۆره‌وه دووپاتی كرده‌وه كه پێویسته ده‌سبه‌جێ بگه‌ڕێته‌وه و ماتیس دووشه‌م له پنتاگۆن نه‌مێنێت، پێوه‌ندیم به شاناهانه‌وه كرد كه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی له سیاتڵ له گه‌شتدا بوون به بۆنه‌ی سه‌ری ساڵه‌وه و پێم ڕاگه‌یاند، كه ده‌سبه‌جێ بگه‌ڕێته‌وه بۆ واشنتن.